“مستەفا قازیزادە”، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان، سەردانی بەشی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی “دێموکرات مەسیحیی ئاڵمانـ”ـی لە بێرلین کرد. ئەو حیزبە حیزبی یەکەمی ئاڵمانە و دەسەڵاتی حکوومەتی بەدەستەوەیە. “قازیزادە” نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان لەگەڵ “بێرتیل وێنگەر”، بەرپرسی بەشی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی “دێموکرات مەسیحیی ئاڵمان” دیداری […]
هەواڵ
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پارلەمانی ئاڵمان، دیدارێکی لەگەڵ ئەندام فراکسیۆنێکی حیزبی “چەپـ”ـی ئاڵمان پێکهێنا. ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان، “مستەفا قازیزادە”، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی ئاڵمان، دیدارێکی لەگەڵ “دیتمار بارچ”، ئەندامی پارلەمانی فراکسیۆنی حیزبی “چەپـ”ـی ئاڵمان بە ناوی (Die Linke)کە سەرۆکی ئەو حیزبە پێکهێنا. لەو دانیشتنەدا، […]
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندان، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری كۆڵن لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا بەشداریی کرد. لەو ڕێوڕەسمەدا، سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە و ژمارەیەک لە میوان و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەكان بەشدار بوون. پەیامی کۆمیتەی حیزبی […]
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی ڕێبەندان، ڕێورەسمی ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری پاریس بەڕێوە چوو. کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە فەرانسە بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان، لایەنگران و بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێوڕەسمێک بە مەبەستی ڕێزلێنان لە تێپەربوونی ٧٤ ساڵ بەسەر دامەزرانی کۆماری کوردستان، بەڕێوە چوو. ڕێوڕەسمەکە بە سروودی […]