ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ بەرزڕاگرتنی شەوی یەڵدا و لەدایکبوونی ڕێبەری بلیمەتی گەلی کورد، دوکتورعەبدولرەحمانی قاسملوو، بەڕێوە چوو. ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی سەرماوەز، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێوڕەسمێکی بۆ یادکردنەوەی شەوی لەدایکبوونی ڕێبەری زانای گەلی کورد، دوکتور قاسملووی نەمر، بەڕێوە برد. ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ […]
هەواڵ
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی یونان، جێژنی ٢ی ڕێبەندانیان لە شاری “ساڵۆنیک” بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان و میوانانی یونانی بەڕێوە برد. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. دواتر پەیامی پیرۆزبایی […]
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی، هەیئەتی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی “حەمید تەیموری” و “جەمیلە حەسەنخاڵی”، بە مەبەستی دیدار و چاوپێکەتن لەگەڵ خاتوو “ژەنین ئا. ئێریکسوون” (Janine A. Ericsson)، نوێنەری پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی ژینگە (Mp)، چوونە پارلمانی سوئێد و لەگەڵ ناوبراو کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک باسیان […]
لە وڵاتی بێڵژیک بە بۆنەی۷۴ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە، بە هاوکاریی کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنان و یەکیەتیی لاوان جێژنێکی بە شکۆیان بەڕێوە برد. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار بە بۆنەی٧٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک بە هاوکاریی […]