ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی فێورییەی٢٠٢٠ی زایینی، هەیئەتێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ پێکهاتوو لە بەڕێزان: ئیسماعیل عەلیپور” بەرپرسی پێوەندیە کوردستانیەکان”، قادر ڕەسوڵی ” ئەندامی کومیسیۆنی تەشکیلاتی گشتی” ، سۆران رەسوڵی و هیوا رەزایی بەشدارییان لە جێژنی دامەزرانی (كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران)دا کرد و پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش کردن.
پێویستە بگوترێت کە کۆمیتەی گشتیی بە ڕەسمی بانگهێشتی ئەم یادە کرابوو و بە گەرمی لە لایەن خانەخۆێ پێشوازیان لێ کرا.
هەروەها ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی١٥ی فێورییەی ٢٠٢٠ی زایینی، هەیئەتێکی دیکەی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، پێکهاتوو لە بەڕێزان: کاک عەباس نامی” بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی” و کاک ئیسماعیل عەلیپور” بەرپرسی پێوەندیە کوردستانیەکان”، لە سەر بانگهێشتی فەرمی (كۆمەڵە رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران) بەشدارییان لە جێژنی ٢٦ی ڕێبەندان، پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزرانی ئەو حیزبەدا کرد و پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش کردن.