بەڕێوەچوونی سیمینارێکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزب لە وڵاتی سویس

کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی یەکشەممە  ٢١ی یوونی ٢٠٢٠ی زایینی بە بەشداری ئەندامانی حیزب و بنەماڵەکانیان کۆبوونەوەیەکی لەژێڕ ناوی “پشتیوانی بۆ ڕاسان و پێشمەرگە” بۆ ئەندامانی حیزب لە داوێنی سرووشت بەڕێوە برد.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

ئازاد بیتاری بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی سویس وتارێکی کورتی پێشکەش کرد، پاشان ئەنوەر بەردیا بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سویس چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشداران کرد. لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی ئێساتی حیزب و هێرش و پەلامارەکانی ڕژیمی ئێڕان بۆ سەر حیزبی دێموکرات و پێشمەرگە کرد و وتی ئامانجی ئێمە ئیمڕۆ لێرە کە کۆبووینەتەوە ئەوەیە کە پشتیوانی خۆمان بۆ هێزی پێشمەرگە و ڕاسان دەرببڕین. بەردیا لە دریژەی قسەکانیدا وتی، ئێمە ئەو چاوەڕوانییەمان لە خەڵکی خۆمان و ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی هەیە کە وەک هەمیشە چۆن پشتیوانێکی قورس و قایمی حیزب و ڕاسان و پێشمەرگە بوون هەروا پشتیوانی ئەو حیزبە بن لە هەر کاتێک و بۆ هەر ئەگەرێک کە حیزبی دێموکرات داوای کرد و ئامادە بن و بە دەم داواکاری حیزبە وە بین. ئەنوەر بەردیا هەروەها ئاماژەی بە هێرش بۆ سەر تێکۆشەری دێرینی حیزبەکەمان کاک سادق زەرزا کرد و وتی ئەو ڕووداوە ئەوەمان پێدەڵێت کە ڕژیمی ئێران هەر وەک هەمیشە بۆ حیزبی دێموکرات و تێکۆشەرانی ئەو حیزبە لە کەمیندایە.

لە بەشی دووهەمی سیمینارەکەدا بەڕێز تاهیر مەحموودی ئەندامی دەستەی کارگێڕی حیزب و بەرپرسی گشتی دەزگای ڕێکخستنی حیزب لە ڕێگای تەلەفوونەوە چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشداران کرد.

مەحموودی لە سەرەتای قسەکانیدا وتی وەک هەمووان دەزانن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مانگی داهاتوو پێ دەنێتە 75 هەمین ساڵی تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی و لە ماوەی ئەو حەوت دەیەیە لە گەڵ هەموو شانازیەکانی هاوکات لە گەڵ کۆمەڵێک کێشە و هێرش و پەلاماری بێ بەزەیانییەی دژبەرانی ئەو حیزبە ڕووبەڕوو بووە بەڵام ئەوەی کە ئەو حیزبەی نەوەستاوە و ئەوەی کە نەیهێشتوە ئەو حیزبە بکەوێت و کۆتایی پێ نەیەت فیداکاری ڕۆڵەکانی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بووە و ەک د قاسملووی ڕێبەر فەرموویەتی سێ هۆکاری ئەسڵی هەبووە کە تا ئێستا ئێمە توانیومانە وەک حیزبی دێموکرات لە سەر پێی خۆمان ڕاوەستین، یەکەم سیاسەتێکی درووست و شەفافمان هەبووە، دووهەم هێزی پێشمەرگەمان هەبووە، سێهەم خەڵکی کوردستانمان لە پشت بووە و پشتیوانی ئەو حیزبە بوون. بەڕێزی لە دریژەی قسەکانیدا داوای کرد لە ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی لەو کۆبوونەیەدا کرد کە حیزبی دێموکرات وەک قەڵایەک و پشتیوانێکی بەهێز چاو لە ئێوە و هەموو ئەندامان و دۆستان  ولایەنگرانی حیزب لە تاراوگە دەکات و ئێوە بە سەرمایەی مەعنەووی خۆی دەزانێت و ئەو هەموە زەحمەت و ماندوو بوونەوەی دڵسۆزان و ئەندامانی حیزبی لە دەرەوەی وڵات بۆ ئێمە جێگای لێ فێربوونە، بۆیە لەم قۆناغەدا حیزبی دیموکرات و خەڵکی کوردستان ئەو چاوەڕوانیەی لە ئێوە هەیە کە بەتایبەت بۆ ئەو تێکۆشەرانەی کە تەمەنێکی کەمیان هەیە دەرفەتێکی گونجاوە بۆ خۆ پێگەیاندن تا بتوانن ببن بە دەنگ و ڕەنگی ڕۆژهەڵات و خەڵکە بەشمەینەتەکەمان لە ناوەندەکانی دەرەوە.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێڕان بەو مێژوە پڕ لە سەروەریەی هەیەتی سەر بەرزە کە دونیایەک شانازی بۆ خەڵکی کوردستانی تۆمار کردووە، هێزی پێشمەرگە و ناوەکەی و میراتەکەی، میراتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، وەک دەزانن هێزی پێشمەرگە و ئەو سەدان و هەزاران داستانانەی کە لە خەبات و قوربانی دان تۆماری کردوون و تا ئێستاشی لەگەڵ بێت بۆ هەموو تاکێکی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان جێگای شانازییە.

لە کۆتایی قسەکانیدا تاهیر مەحموودی ئاماژەی بە دۆخی ئێستای حیزب و هاوکاری نێوان هێز و  لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات و پرسی یەکگرتنەوە کرد و وتی هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات زۆر دڵخۆشکەرن و بەو هیوایەی کە لە داهاتوویەکی نزیک هەموو تاکێکی دڵسۆزی کورد لە ڕۆژهەڵات دڵخۆش بکەین.

ناوبراو وتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە زەربەلێدان و هێڕش بۆ سەر حیزبی دێموکرات ڕانەوەستاوە و ڕاناوەستێت  و لە تیرۆری ڕیبەرانی شەهید و سەدان کادر و پێشمەرگەی حیزب و تۆپباران و موشک باران و ڕووداوی چەند ڕۆژی ڕابردووی هێرش بۆ سەر تێکۆشەری دێرینی حیزبەکەمان کاک سادق زەرزا ئەوەمان پێدەڵیت کە ڕژیمی ئێران هەروەک ڕابردوو لە هەموو قوژبنێک لە کەمیندایە بۆ حیزبی دێموکرات و بۆیە بە دڵنیاییەوە پێتان دەڵێم کە داهاتووی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوونە و بەدەست تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتەوە دەبێت.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

ئەندامێکی حیزبی دێموکڕات لە وڵاتی سوید مەترسی بەزۆرگەڕاندنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە

3 شه‌م 6 23 , 2020
(ئەیوب پاکنەهاد) خەڵکی شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان، نێزیک بە ٣ ساڵ دەبێ لە وڵاتی سوید داوای مافی پەنابەری کردووە و دوای تێپەراندی هەموو قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بەداخەوە داواکاری پێدانی مافی مانەوەیان لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانی سویدەوە رەتکراوەتەوە و ئێستا پۆلیسی سوید و ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتە زۆر بەجددی کار دەکەن […]

نوێترینەکان