نوێنەری حیزب لە سوئێد سەردانی دەستەی تازەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان دەكا

بە مەبەستی پیرۆزبایی و پشتیوانی لە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە وڵاتی سوئێد کە حەوتووی ڕابردوو 29ـەمین کۆنگرەی خۆیان بەست و سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەری تازەيان هەڵبژارد، شاندێكی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی لە سوئێد ڕۆژی یەکشەممە ١٦/٨/٢٠٢٠ سەردانی فیدراسیۆنی کرد و لەلایەن سەرۆکی نوێی فیدراسیۆن و دەستەی بەڕێوەبەریەوە پێشوازیان لێکرا.

لەو شاندەدا کە چیا عەلیار بە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدار بوو، پەیامی پیرۆزبایی و پشتیوانی حیزبی دێموکراتی بۆ فیدراسیۆن پێ ڕاگەیاندن.

عەلیار ئاماژەی بەوە کرد کە کار و چالاکیی فیدراسیۆن بۆ حیزبی دێموکڕات هەمیشە گرینگی تایبەتی هەبووە و ئێمە وەک ڕابردوو بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئەو ڕێکخراوە فەرهەنگییە کە ببێتە چەترێک بۆ سەرجەم کوردانی چوار پارچە.

لە دڕێژەی کۆبوونەوەدا کۆمەڵێک پێشنیار لە لایەن نوێنەری حیزبەکانی هەر چوار پارچەوە خرانە بەر باس بە مەبەستی چالاکترکردنی فیدراسیۆن و هەروەها پێداگری كرا لەسەر پێوەندی پتەوی فیدراسیۆن و کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

وێبنارێک بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە چوو

4 شه‌م 8 19 , 2020
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی  گەلاوێژ، بە بەشداریی “خالید دەرویژه” ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و “عەبدوڵڵا حیجاب” چالاکی سیاسی، وێبنارێک بەڕێوە چوو. بەبۆنەی ڕێزگرتن لە ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن ڕێکخستنی گشتیی حیزب و بە هاوکاری و ئامادەکاریی ڕێکخستنی دەرەوەی وڵات وێبنارێک بەم بۆنەوە بەڕێوە […]

نوێترینەکان