تەرمی پێشمەرگەی دێرین جەمیل عوزێیری، بە خاک سپێردرا

رۆژی چوار شەممە ۲۹ی رێبەندانی ۲۷۲۰ تەرمی هاوڕێی کۆچکردوو کاک جەمیل عوزێیری لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە بەشداری کۆمیتەی گشتیی حیزب و ئەندامانی بنەماڵە و هاوڕێیانی، لە شاری “بۆرلێنگە”ی وڵاتی سوئێد بە خاک سپێردرا.
لە سەرەتای مەڕاسیمەکەدا ئەندامانی بنەماڵە و نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی حیزب بۆ دواماڵئاوایی لە دەوری تابووتی کۆچکردوو کۆبوونەوە و تاجە گوڵینەیان لەسەر دانا و بەخاکیان سپارد.
پاشان لە لایەن عەزیز مورادپەرەست بەرپرسی بەشی رێکخستنی کۆمیتەی گشتیی حیزبەوە وێڕای بەخێرهێنانی بەشدارانی مەڕاسیمەکە، داوای کرد لە بەڕێز مەولود عەبدیلزادە بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب کە پەیامی هاوخەمی کۆمیتە پێشکەش بکات.
بەرپرسی کۆمیتەی گشتی حیزب وێرای سوپاس لە ئامادە بوونی بەشدارانی ئەم رێوڕەسمە، چەند بڕگەیەک لە ژیانی پێشمەرگایەتی و پڕ لە سەروەری کاک جەمیلی باس کرد. ناوبراو وتی: کاک جەمیل یەکێک لەو پێشمەرگانەی حیزب بوو کە لە لایەن سیخۆرێکێ رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەرمانداو کران و بەو هۆیەوە لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠ پێشمەرگەدا جەستەیان دووچاری ژەهراوی‌بوون هات و ئاسەوارێکی خراپی لەسەر تەندرووستیان بەجێهێشت کە کاک جەمیل تا دوا ڕۆژی ژیانی بەو ئێش و ئازارانەوە مایەوە و هۆکاری کۆچی دواییشی دوای دەیان ساڵ ئێش و ئازار هەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەرمانداوکردنە.
عەبدیلزادە لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا وتی لە گەڵ ئەوەی باری تەندروستی کاک جەمیل زۆر رێگەی پێنەدەدا بە پێی ویستی خۆی ئەرک و بەرپرسیایەتی لە کۆمیتە و رێکخراوەکاندا بگرێتە ئەستۆ، بەڵام دیسانیش وەک کادرێکی لێهاتوو و دڵسوزی حیزب لەگەڵ گەیشتنی بە وڵاتی سوئێد لە ئۆرگانە جۆراوجۆرەکانی حیزبەکەماندا و دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوە مەدەنییەکان لەو وڵاتەدا، بەوپەڕی دڵسۆزی و ئەمەگدارییەوە، لە بەجێگەیاندنی ئەرک و بەرپرسیارەتیەکانی بەردەوام بوو.
لە کۆتای قسەکانیشیدا مەولوود عەبدیلزادە وتی وێرای سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەکەی کاک جەمیل لە وڵاتی سوئێد و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە بە رێگا و رێبازی کاک جەمیل و هەموو شەهیدانی کوردستان وەفادار دەمێنینەوە.
یەکێکی دیکە لە قسەکەرانی ئەم رێوڕەسمە خاتوو رازاو قادری دایکی منداڵەکانی کاک جەمیل بوو، کە باسی لە ژیان و ڕابردووی پڕ لە شانازی کۆچکردوو کرد.
دواتر ئازا سەفەری بەرپرسی ناوەندی یەکێتیی کوردان و کاک ساڵح پالانی لەسەر کەسایەتی و ڕۆڵی کاریگەر و دڵسۆزانەی ئەم تێکۆشەرەی حیزبەکەمان چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد.

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا کاک محەممەد عوزێیری برای کاک جەمیل کە لە وڵاتی ئاڵمانەوە بۆ بەشداری لە بە خاکسپاردنەکە هاتبوو، بە ناوی بنەماڵەکەیانەوە سوپاسی بەشدارانی ئەو مەڕاسیمەی کرد و بە بایەخەوە لە ڕێگا و ڕێبازی براکەی ڕوانی و هیواخواز بوو کە ئاوات و ئامانجەکانی لەسەر دەستی هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بێنە دی.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

لە سوئید هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەی کرد

هه‌ینی 3 5 , 2021
“حەمید تەیمووری” نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە سوئید سەردانی وەزارەتی دەرەوی ئەو وڵاتەی کرد و باسی لە دۆخی خەڵکی کوردستان کرد. ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمە هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی “حەمید تەیمووری” نوێنەری پێوەندییەکانی حیزب لە وڵاتی سوئید لەگەڵ خاتوو “پێترا ئاندرسون” (Petra Andersson) ڕاوێژکاری بەشی ڕۆژهەڵاتی […]

نوێترینەکان