رۆژی شەمە رێکەوتی ٢٩-٠١-٢٠٢٢ زایینی کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی شاری لینشۆپینگ لە ژێر چاوە دێری بەشی رێکخستنی کۆمیتەی گشتیی سوید بەرێوەچوو. سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی رەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
راپۆرتی کۆمیتەی ئەو شارە لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەوە خوێندرایەوە، پاشان ئەندامانی حیزب ڕەخنەو پێشنیاری خۆیان خستەرو ، پاشان سەلاح مامەش بەرپرسی رێکخستنی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید باسێکی کورتی پێشکەش بە بەشداربوانی کۆنفڕانس کرد.
بەشی دووهەمی کۆنفڕانس کە تەرخان کرابوو، بۆ هەڵبژاردن هەیئەتی دیوان دیاری کرا و دەنگ بۆ مەشرووعیەتی کۆنفڕانس وەرگیرا و لەلایەن بەشداربووانەوە پەسەند کرا. دواتر هەڵبژادن دەستی پێکرد و لە ئاکامدا کۆمیتەیەکی ٥ کەسی بۆ ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییەکانی داهاتوو دیاری کرا.