کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی حیزب لە شاری ئیسکیلستوونای وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی٢٠ـ ٢ـ ٢٠٢٢ی زایینی، کۆنفراسی کومیتەناوچەی شاری ئیسکیلستوونا بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی حیزب لەو شارە و دەورووبەری و لەژێر چاوەدێری کۆمیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

 سەرەتای کونفرانسەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی رەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێ کرد. دواتر عەزیم کەسیلی وێڕای بەخێرهێنانی بەشدارانی کۆنفڕانس، بەرنامەی کاری کۆنفڕانسی خوێندەوە. پاشان “هێرش بەهرەمەند” وەک بەتەمەنترین ئەندامی حیزب و هاوکات تێکۆشەرێکی دێرینی دێموکرات و پێشمەرگەیەکی بە وەفای حدکا، کۆنفرانسەکەی کردەوە.

ناوبراو لە قسەکانیدا، وێڕای باسێکی تێروتەسەل لە سەر ڕووداوەکانی جیهان و ناوچەکە و هەروەها ڕوڵی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کورد، تیشکی خستەسەر خاڵێکی گرنگ کە پرش و بڵاوی نێو ماڵی کوردە و هەر لەو پێوەندییەدا هیوای خواست کە چیتر گەلی کورد تووشی ناکۆکی و نەهامەتی نەبێ و یەکگرتووی باڵ بکێشێ بەسەر کورد و کوردستاندا.

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنفرانسدا “سەلاح مامەش” وەک بەرپرسی ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید، کۆمەڵێ باس و ڕوونکردنەوەی پێشکەش بە بەشداربووان کرد. ناوبراو لە قسەکانیدا وێڕای دەستخۆشی لە کۆمیتەی ئەو شارە، سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵ و ماندوو بوونەکانیان.

هەر لە درێژەی کاری کۆنفرانسدا، نوێنەری یەکیەتی کوردان “ئازا سەفەری” پەیامێکی پێشکەش کرد. 

پاشان ڕاپۆرتی کارو چالاکییەکانی کۆمیتە لەلایەن “حەبیب بەهرامی” بەرپرسی كۆمیتەی پێشووی ئەو شارە پێشکەش کرا.

بەشێکی دیکەی کۆنفڕانس، ڕەخنە، پرسیار و پێشنیارەکانی بەشداربووان بوو، سەبارەت بە کۆنفڕانس و ئەو خاڵانەی کە پێوەندیان بە کۆنفڕانسەوە هەیە و لەلایەن بەرپرسان و ئەندامانی کۆمیتەکانەوە وڵام درانەوە.

کۆتا بڕگەی بەشی یەکەمی کۆنفڕانس بە چەند وتەیەکی “عەبوبەکر ڕەحمانی” بەرپرسی  كۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید کۆتایی هات، کە کۆمەڵێ ڕێنوێنی و باسی بەنرخ بوون لەسەر چۆنیەتی کار و خەبات لە وڵاتی سوید.

بەشی دووهەمی کۆنفڕانس کە تەرخان کرابوو بۆ هەڵبژاردن، هەیئەتی دیوان دیاری کرا و دەنگ بۆ مەشرووعیەتی کۆنفڕانس وەرگیرا و لەلایەن بەشداربووانەوە پەسەند کرا. پاشان کۆنفڕانس لەژێرناوی “مام حەسەن سەرسپی” ناودێر کرا. دواتر هەڵبژادن دەستی پێکرد و لە ئاکامدا کۆمیتەیەکی ٩ کەسی بۆ ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییەکانی داهاتوو دیاری کرا.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی کۆمیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ لە وڵاتی سوید

3 شه‌م 3 8 , 2022
 رۆژی شەمە رێکەوتی ٢٩-٠١-٢٠٢٢ زایینی  کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی شاری لینشۆپینگ لە ژێر چاوە دێری بەشی رێکخستنی کۆمیتەی گشتیی سوید بەرێوەچوو. سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی رەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. راپۆرتی کۆمیتەی ئەو شارە لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەوە […]

نوێترینەکان