کۆڕیادێک بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە سوید بەڕێوە چوو

کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاریی ناوەندی یەکیەتیی کوردان و یەکیەتیی ژنان و لاوان  کۆڕیادێک بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە وڵاتی سوید بەڕێوە برد.

سەرەتای سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی  ئەی ڕەقیب  و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل  دەستی پێ کرد.

پاشان پێشکەش کاری کۆڕیادەکە ” ئاوارە جەلالی “دەستی بە بەرنامەکانی خۆی کرد و “عەلی عەزیزی” بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حیزب لە ستۆکهۆڵم  بەخێرهاتنی بەشداربووانی سیمینارەکەی کرد.

دواتر “ئەبووبەکرد ڕەحمانی” بەرپرسی کۆمیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید پەیامی کۆمیتەی خوێندەوە. لە پەیامەكەیاندا ئاماژەی دا بەوەی دكتۆری شەهید، بەر لەوەی شانازی ئەوە بە دێموكرات ببەخشێ كە بەرزترین پلەی ئەم حیزبە وەربگرێ، كەسایەتییەكی هەڵكەوتووی ناو كۆمەڵگەی كوردەواری بووە. ئاشنا بووە بە فەرهەنگ و داب و نەریتی سیاسی، ئایینی، كۆمەڵایەتی و تەنانەت رەفتاری چین و توێژەكانی كوردستانی بەباشی ناسیوە  و هەڵسەنگاندی زانستی بۆ كردووە. هاوكات لە پەیامەكەدا هاتبوو كە تەنیا قاسملوو بوو توانی خەباتی كورد لە رۆژهەڵات بخاتە سەر رێگەی راست و درووستی سیاسی و مێژوویی خۆی، بەجۆرێک كە سەرجەم شەهیدانی ئێمە دڵنیا بوون كە ئەو رێباز و درووشمەی گیانی بۆ فیدا دەكەن، هیچ شک و گومانی تێدا نییە و نایەتە گۆڕین. لە كۆتایی پەیامەكەی كۆمیتەی سویددا جەخت كرابۆوە كە قاسملوو هەمیشە بڕوای بەوە هەبوو كە ئەگەر نەتوانین پرسی كورد لە دەرەوەی كوردستان پێش ببەین، ئەستەمە بتوانین دەستكەوتێكی ناوەخۆیی جێگیر بكەین و هەر بۆیە بەردەوام هەوڵی دەدا پێوەندی لەگەڵ رۆژئاوادا ببەستێ و دەتوانین بڵێین قاسملوو زیاتر لە هەر رێبەرێكی دیكەی كورد رێگەی هاتن و بینینی كورد و كوردستانی بۆ رۆژئاواییەكان كردەوە، بەتایبەت لە بواری میدیایی و راگەیاندندا كە ئێستەش بە پێشڕەوی ئەم كارە دەناسرێ.

پاشان” حەسەن حاتەمی” ئەندامی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید پەیامێکی پڕ لە سۆزی پێشکەش کرد. 

پاشان پەیامی یەکیەتییەکانی کوردان، ژنان ،لاوان لەلایەن ”کۆیسی” بەرپرسی ناوەندی کوردان لە سوید  خوێندرایەوە.

پارچە شێعری پێشمەرگەیەک لەلایەن ئاوارە جەلالی خوێندرایەوە.

لە درێژەی سیمینارەکەدا  “ئیسمائیل کامیل” سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات  پەیامێکی پڕ لە سۆز و ئیدانەکردنی  تێرۆری دوکتۆر قاسملووی مەزن و هاوڕێیانی دیسان ڕێژیمی ئێرانی بە تێرۆریست ناودێر کرد و مەحکوومی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ حیزبی دێموکرات و بزوتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خواست.

هەروەها پەیامێک لەلایەن “ناسر بولیدەیی” سکرتێری گشتیی حیزبی گەلی بەلووچستان  پێشکەش کرا.

لەو پەیامەدا وێرای سەرەخۆشی لە حیزبی دێموکرات و باسی لە گەورەیی دوکتۆر قاسملوی نەمر کرد و ژیان و خەباتی سیاسیی شەهیدی مەزنی بەرز نرخاند. هەروەها خۆشحاڵیی خۆیان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی هەر دو دێموکرات دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خواست.

لە بەشی دووەمی سیمینارەکەدا داوا کرا لە” کاوە ئەهەنگەری” چالاکوانی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسەکەی پێشکەش بکات.

کاوە ئاهەنگەری وێرای ڕێزگرتن لە شەهیدانی گەورەی گەلەکەمان دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو و شەهید عەبدوڵڵا قادری ئازەر باسێکی  لەژێر ناوی “داهاتووی کوردستان لە ژینۆپۆلیتیکی زاگرۆسدا ” بە وردی و بە شێوەی ئاکادیمی، زانستی مێژوویی لە بواری جوغرافی  کرد.

ناوبرا باسی سیاسەت و پێشبینیکردنی ڕەفتاری سیاسیی نێوان دەوڵەتەکان لە ڕێگای فاکتەری ئەسڵی شوێندانەری لە گۆڕانکاری لە جوغرافیاکاندا و باسی لەسەر توێژینەوەی ناوچەیی و کەش و هەوا، تۆپۆگرافی، دێمۆگرافی، سەرچاوە سروشتیەکان و چەندین باسی دیکە بە شێوەی جوان و زانستیانە بۆ بەشداربووان روون کردەوە.

بەدوای ئەودا “عەزیز مورادپەراست” پارچە هەڵبەستێکی پێشکەش کرد.

لە دوا بەشی سیمینارەکەدا “ئیبراهیم لاجانی” باسێکی پوخت و جوانی  لەسەر خەبات و تێکۆشانی دوکتۆر قاسملووی مەزن لەنێو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش کرد.

لاجانی دوای باسی چەندین چالاکی و کاری سیاسیی دوکتور قاسملووی نەمر وتی: لە ڕۆژە ئەستەمەکانی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوە ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوکتۆر قاسملوو هاتە مەیدانی سیاسەت و نەفەسی دا بە حیزبی دێموکرات و ئەو حیزبەی زیندوو کردەوە و حیزبی لە نەمان رزگار کرد و ناسیۆنالیستی کوردی خستە ڕێگایەکی دروست.

ناوبراو دوکتۆر قاسملووی بە فەیلەسووفێکی خەباتگێر و فەیلەسووفێکی پێشمەرگە  ناو برد.

ناوبراو ئەکادیمیانە باسی خەبات و تێکۆشانی شەهیدی گەورەمانی کرد.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

سیمینارێک بۆ ساڵیادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ لە وڵاتی "نۆروێژ" بەڕێوە چوو

3 شه‌م 7 12 , 2022
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە شاری “سترۆممێن” سیمینارێک بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدی ڕێبەر دوکتور “عەبدولڕەحمان قاسملوو” و شەهید “عەبدوڵڵا قادری ئازەر” لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی “نۆروێژ” بەڕێوە چوو. ئەو سیمینارە بە کۆڕگێڕیی هەر یەک لە “تەیموور مستەفایی” ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی […]

نوێترینەکان