ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد، پاش نیوەڕۆی چوارشەممە، رێکەوتی 2021/09/15 خۆپێشاندانێكی ناڕەزایەتی دژ بە هێرشی رێژیمی ئێران و، بە مەبەستی پشتیوانی لە رۆژهەڵات بەڕێوە دەبات.داوا لە ئەندامانی حیزبەكان و كوردانی تاراوگە بەگشتی دەكرێ بەشداری بكەن.وردەكاریی زیاتر لەم ئافیشە رەسمییەدا هاتووە:
رۆژی 2021/9/12 شاندێكی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد و کۆمیتەی حیزب لە شاری ئیسکلیستونا بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز سۆفی عوسمان برای کاک خالند رەشیدی و برای دوو شەهیدی حیزبەکەمان شەهیدان کاک ئیدریس رەشیدی و کاک محەممەد ئەمین رەشیدی، سەردانی بنەماڵەی کاک خالند رەشیدیان کرد.لەو سەردانەدا وێڕای […]
بۆ هێز و لایه‌نه دیمۆكراتیخوازه‌كانی سوئێدبه‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان له باشووری كوردستانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌ری رێژیمی ئێرانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كوردستان به‌مه‌ستی لێدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی خه‌باتگێڕی نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتی ئێرانى كه به‌شێكن له‌و هێزانه‌ی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستانی عێراقن و هاوكات ئه‌م هێرشه بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی […]
كۆمیته‌ى سوئێدی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ساڵیادی شه‌هیدانی میكۆنوس، د. سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێيانی، كۆڕێكی سیاسی به‌ڕێوه ده‌بات كه د. هاشم ئه‌حمه‌دزاده، د. ئیدریس ئه‌حمه‌دی و د. بێهروز شوجاعى به‌شدار ده‌بن.وه‌ك له ده‌قی ئافيشه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م كۆڕیاده پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه 2021/09/18 له ستۆكهۆڵم به‌ڕێوه ده‌چێ.