شاندێكی کۆمیتەی حیزب لە سوئێد بنەماڵەی کاک خالند رەشیدی بەسەر دەكاتەوە

رۆژی 2021/9/12 شاندێكی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد و کۆمیتەی حیزب لە شاری ئیسکلیستونا بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز سۆفی عوسمان برای کاک خالند رەشیدی و برای دوو شەهیدی حیزبەکەمان شەهیدان کاک ئیدریس رەشیدی و کاک محەممەد ئەمین رەشیدی، سەردانی بنەماڵەی کاک خالند رەشیدیان کرد.
لەو سەردانەدا وێڕای گەیاندنی پەیامی هاوخەمی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوئێد، تاجە گوڵینەى رێز و پێزانینیان پێشکێش بە تێکۆشەری دێرین کاک خالند و بنەماڵە سەربەرز و وەفادار بە رێبازەكەی دێموکرات کرد.
ئەم سەردان و هاوخەمییە جێگای سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کاک خالند رەشیدی بە گشتی بوو.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

بانگەوازی خۆپیشاندان: ناوەندی هاوكاری لە سوئێد دژی دەستدرێژیی رێژیمی ئێران خۆپێشاندان رێك دەخات

3 شه‌م 9 14 , 2021
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد، پاش نیوەڕۆی چوارشەممە، رێکەوتی 2021/09/15 خۆپێشاندانێكی ناڕەزایەتی دژ بە هێرشی رێژیمی ئێران و، بە مەبەستی پشتیوانی لە رۆژهەڵات بەڕێوە دەبات.داوا لە ئەندامانی حیزبەكان و كوردانی تاراوگە بەگشتی دەكرێ بەشداری بكەن.وردەكاریی زیاتر لەم ئافیشە رەسمییەدا هاتووە:

نوێترینەکان