ئه‌فشین مه‌هرابی / وه‌ك كوردێك كه ساڵانێكه رۆژهه‌ڵاتی وڵاتم جێهێشتووه، دنیایه‌كی تاڵ و بێ ماف بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له ژیانی رۆژانه‌ی خۆم و هاونه‌ته‌وه‌كانی خۆم بینیوه. ژیانێك كه تێیدا مرۆڤ ته‌نیا هه‌ست زیندبوون ده‌كا نه‌ك ژیانێكی ئاسایی.
ئه‌گه‌ر له بازنه‌ی سیاسییه‌وه ده‌ست پێبكه‌م، سه‌ره‌تا وه‌ك كوردێك له‌ناو وڵات و سیسته‌مێكدا كه هیچ به‌هایه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌كانی تر و له‌وانه كورد دانانێ، وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ژماره سێ و چوار سه‌یر ده‌كرێم و زۆر جار ته‌نانه‌ت وه‌ك نه‌یار و دوژمنی ده‌سه‌ڵات كه ئه‌وه‌یان باسێكی دیكه‌یه. وه‌ك كوردێك به‌رده‌وام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی‌دا خۆم دوو جار به چه‌وساوه بینیوه. یه‌كه‌میان كه كورد له بنه‌ڕه‌تدا لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئایینی و ئیسلامییه هیچ به‌هایه‌كی نییه. دووه‌م ئه‌وه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه مافی سیاسی و هه‌بوونی لێ زه‌وت كراوه و له هه‌ر چوار وڵاتی ئێران، توركیا و سووریا له خراپترین دۆخدایه.
له بازنه‌ی دووه‌مدا، كورد له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی‌دا ئه‌گه‌رچی به به‌راورد به زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تری ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌رچی پێشكه‌وتووتره، به‌ڵام زۆر دووره له‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ین مافی سیاسیی خۆی پێ دراوه. ئه‌وه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی له ئێران ده‌كرێن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كورد وه‌ك به‌ربژێر به‌شداری ده‌كا، ته‌نیا نیمایشێكی منداڵانه‌ی سیاسییه و هیچ به‌هایه‌كی نییه.
بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌ی خۆم كه كورد له‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و پارچه‌یه هه‌ر له كرماشان تا دوورترین ناوچه‌ی سنووره‌وه، كورد له خراپترین دۆخدایه. هه‌ژاری و بێكاری باڵی ره‌شی كێشاوه. له كه‌رتی پیشه‌سازیدا به‌تایبه‌ت كه ئه‌زموونم تێیدا هه‌یه، هیچ گرینگییه‌ك به كوردستان و ژێرخانی ئابووری ئه‌و ناوچه كوردییانه نادرێ. كرێكاری كورد وه‌رناگیرێ و ئه‌گه‌ریش وه‌ربگیرێ ئه‌وه به مووچه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له‌و كرێكارانه ده‌بی كه كۆمپانیاكان خۆیان له ناوه‌نده‌وه دابینیان كرد. ئه‌و دۆخه وایكردووه كرێكاری كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماندووش ده‌بی به‌ڵام هێشتا باری ژیانی قوورسه بی. نادادپه‌روه‌رییه‌ك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگدا سه‌پاوه كه هه‌ست به ئازاری رۆژانه‌ی خه‌ڵك له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ی. لاوان و ژنان له كوردستان مافی چێژوه‌رگرتنی ژیانیان لێ ئه‌ستێنراوه و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵوه‌دای زیندوومانه‌وه‌ن، هێنده خه‌ریكی ژیان و چێژوه‌گرتن له ژیان نین.
له بواری ژینگه‌وه هیچ گرینگییه‌ك به كوردستان نادرێ كه هیچ، بگره به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست هه‌وڵی تێكدانی ده‌ده‌ن. كاتێك له‌ناوه‌خۆ و دواتر له دووره‌وه سه‌یری وڵات و رووداوه‌كانی ده‌كه‌ی، دیمه‌نێكی نامۆ ده‌بینی. كورد له‌و دیمه‌نه‌دا زۆر چه‌وساوه‌یه، كوردستان داگیركراوه و سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ته‌كانی ژیانێكی ئاسایی له خه‌ڵك وه‌رگیراوه. له‌گه‌ڵ هه‌ر چین و توێژێك قسه بكه‌ی، هه‌ست ده‌كه‌ى چه‌وساوه‌یه. ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی زوڵم و داگیركارییه. ئه‌نجامی چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد خۆی و خاكیه‌تی. ئه‌و رێژیمه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد سوودی له سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی ئابووری، ئه‌منیه‌تی، سیاسی و ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگی وه‌رگرتووه و هیچ باكی نییه ئه‌گه‌ر بۆ راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌ست بۆ نابودكردنی هه‌مووان ببا.
ئه‌ركی هێزه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌بی رووخاندنی ئه‌و رێژیمه و ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می بی. هه‌رجۆره نه‌رمی نواندنێك به‌هه‌ر ناوێك پاشه‌كشه‌یه له ئاواتی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی بۆ رزگاریی كورد و خاكه‌كه‌ی خوێنی خۆیان به‌خشیوه. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه پێشه‌نگی خه‌باتێكی له‌و شێوه‌یه به‌رپرسیارێتی زیاتر له ئه‌ستۆ گرتووه و بێگومان تا سه‌رخستن كۆتایی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بی.