لە وڵاتی بێڵژیک بە بۆنەی۷۴ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە، بە هاوکاریی کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنان و یەکیەتیی لاوان جێژنێکی بە شکۆیان بەڕێوە برد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار بە بۆنەی٧٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک بە هاوکاریی کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنان و یەکیەتیی لاوان ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ بەڕێوە چوو
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە پێشکەشکردنی سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و پاشان ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتە لە لایەن “کاوە ئاهەنگەری”ـەوە پێشکەش کرا .
ئاهه‌نگه‌ری سه‌ره‌تا وێڕای به‌خێرهاتنی نوێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئاماژه‌یه‌کی کورتی به تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بوونی کۆماری کوردستان و به‌شداریی و حزووری بیرمه‌ندان و بژارده‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له مه‌هاباد له‌و کاته‌دا، بووەته هۆی ئه‌وه که کۆماری کوردستان وه‌ک شکۆ و شانازی هه‌موو کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ری لێ بێ.
له درێژه‌دا ئاهه‌نگه‌ری ئاورێکی وردی دایه‌وه سه‌ر دۆخی هه‌نووکه و داهاتووی نزیکی ئێران و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌کانی به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و داهاتووی سیاسی ئێران وتی: “خه‌ریکین له دۆخی پێش شۆڕشی ٥٧ی هه‌تاوی نزیک ده‌بینه‌وه و پێوه‌یسته کورد به ته‌واوی خۆی ئاماده بکات. به‌ڵام ئه‌مجار پێویسته حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستان هاوئاهه‌نگ به‌ڕه‌وڕووی ئه‌گه‌ر و خه‌ته‌ره‌کانی سه‌ر چاره‌نووسی کوردستان ببنه‌وه”.
له کۆتاییدا کاوه ئاهه‌نگه‌ری وتی که له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا گه‌وره‌ترین هۆکاری سته‌م و هه‌ڵاواردن له ئێران‌دا، نه حه‌تمه‌ن که‌س یا حیزبێک، به‌ڵکوو ئه‌وه بیرۆکه‌ی ناوه‌ندگه‌رایی بووه. بۆیه هه‌موولایه‌کمان به هه‌موو هێزمانه‌وه ده‌بێ رووبه‌ڕووی ئه‌م بیرۆکه چه‌وسێنه‌ر و نا دێموکراتیکه ببینه‌وه. هه‌رو‌ه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داکه ناوه‌ندگه‌رایی له فۆڕمی کۆماری ئیسلامی‌دا ڕێژیمی شا کوردی چه‌وساندووەته‌وه و ده‌شتوانێ له ژێر ناوی “پان ئیرانیسم” و “ایران‌شهری” به کراوات و بێ ڕیش، دیسان کورد بچه‌وسێنێته‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌بێ وشیار بین.
دوابەدوای پەیامی کۆمیتە ، پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوان لەلایەن ” ناسک نەسیری زادە” پێشکەش کرا.
لە نێوئاخنی بەڕێوەچونی جێژنەکە پەیامی پارت و لایەنەسیاسیەکانی بەشدار پێشکەش کرا
ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.
سەرچاوە: کوردستان مێدیا