رۆژی سێشه‌م (2024.06.18) له میانه‌ی فێستیڤاڵێكی هاوینه‌ی هونه‌ری و كولتووریدا كه له‌لایه‌ن پڕۆژه‌یه‌كی شاره‌وانی شاری یه‌نا له ئه‌ڵمانیا به‌ناوی “یه‌نا بۆ دیموكراسی” به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵگه‌فیلمێك له‌سه‌ر ژیانی كۆڵبه‌رانی كورد نیمایش كرا.
ئه‌و چالاكییه هونه‌رییه كه به‌شی هه‌ره‌زۆری به‌ڵگه‌فیلم و ئارشیڤه‌وه‌كه‌ی به‌هاوكاريی میدیاكار و راگه‌یاندنكارانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاماده كرابوو، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه گرینگییه‌كی زۆری پێدرا.
ئه‌و به‌ڵگه‌فیلمه له ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك كاتژمێر و نیودا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی به‌خشی كه ژیانى پڕ له ناخۆشی و نا له باری خراپی ئابووری و داراییی كورد له ناوچه‌كانی سه‌رسنوور و ژێرده‌سه‌ڵاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی پیشان بدا.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كه زیاتر له سه‌د كه‌س ئاماده‌ی بوون، دواتر باسێكی گه‌رم له‌باره‌ی ژیانی كۆڵبه‌ران له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشكێشكرا و تێیدا به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌وانی و خه‌ڵكی دیكه‌ی به‌شداربوو بۆچوونی خۆیان خسته روو.
شایانی باسه هه‌ر له‌و چالاكییه‌دا ئاماژه به شۆڕشی ژینا كرا و وه‌ك لێكه‌وته‌ی سیاسه‌تی رێژیم بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كوردستان له هه‌موو بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی لێكدراوه.
راپۆرت: بێهنام گولستانی فه‌ر