نا بۆ دەنگدان

کەمپەینی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە نوێنەرانی ڕێژیم لە مەجلیس بڵاو کردەوە

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا، هاتووە: “ئەم ڕێژیمە ماوە بە ماوە و لە ڕێگای هەڵبژاردنگەلێکی نمایشییەوە و هەر جارە و بە پڕوپاگەندای جۆراوجۆر و هەڵخەڵەتاندن، خەڵکی کێشاوەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان کە مەبەستی سەرەکیی لەم کردەوەیە، بەڕێوەبردنی شانۆیەکە بۆ ڕەواییدان بە سیستەم و دەسەڵاتدارییە ناڕەواکەی.

دەقی ئەم ڕاگەیەندراوە بەم چەشنەیە:

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

لاوانی خاوەن هەڵوێست!

هەموومان ئاگادارین کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی دیکتاتۆریی ٤٠ ساڵەی خۆیدا، جگە لە سەرکوت و هەڵاواردن، کوشتن و بڕین و لەنێوبردنی نەتەوە بندەستەکان و لە سەرووی هەموویان نەتەوەی کورد، لە هیچ جۆرە کردەوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە، پارێزی نەکردووە.

ئەم ڕێژیمە ماوە بە ماوە و لە ڕێگای هەڵبژاردنگەلێکی نمایشییەوە و هەرجارە و بە پڕوپاگەندای جۆراوجۆر و  هەڵخەڵەتاندن، خەڵکی کێشاوەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان، کە مەبەستی سەرەکیی لەم کردەوەیە، بەڕێوەبردنی شانۆیەکە بۆ ڕەواییدان بە سیستەم و دەسەڵاتدارییە ناڕەواکەی.

لەو شانۆیەدا، شارومەندانی ئێرانی چەشنی بووکەڵەی سەر شانۆ بەکار دەهێندرێن بۆ ڕەواییدان بە ئایدۆلۆژیی چەقبەستووی ویلایەتی فەقیهـ و پەرەپێدانی کە بە درێژایی دەسەڵاتداریی خۆی هیچ هەڵبژاردنێکی ئازادی تێدا بەڕێوە نەچووە و هێچ بنەمایەکی ئینسانی و دێموکراسی تێیدا ڕەچاو نەکراوە و بگرە هەموو کاتێکیش دژی وەستاونەتەوە.

لێژنەی هاوئاهەنگیی ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات بە مەبەستی بایکۆتکردنی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی تۆتالیتەری کۆماری ئیسلامی، کەمپەینێکی ڕێک خستووە کە داوا لە لاوان و بەگشتی خەڵکی بەهەڵوێستی کوردستان دەکات،کە لە ڕێگەی بەکارهێنان و نووسینەوەی دروشمەکان و هەشتەگەکان لەسەر پلاکارد یان ناردنی ڤیدیۆ بە ناوەرۆکی بایکۆتی هەڵبژاردن، دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان بەرانبەر بە ئەو شانۆیەی ڕێژیم دەرببڕن.

یەکدەنگیمان نیشانەی سەرکەوتنمانە

لێژنەی هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

پێنجەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی کوردانی فنلاند بەڕێوە چوو

هه‌ینی 2 14 , 2020
کوردستان میدیا: فێدراسیۆنی کوردانی فنلاند کە ٥ ساڵ لەمەوە پێش لە ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری مەزنی کورد، دوکتور ”عەبدولڕەحمان قاسملوو”دا دامەزراوە، پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هێلسینکی بەڕێوە برد. ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز، بە بەشداریی ٢٣ ڕێکخراوی مەدەنی، پێنجەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی کوردانی فنلاند لە شاری هێلسینکی بەڕێوە چوو. کۆنگرەکە بە […]

نوێترینەکان