“ورە”ـی پێشمەرگانە بڵاو کرایەوە

هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە دەرکردنی بڵاڤۆکی “ورە”، خەباتی شاخی بەگوڕتر لە جاران نزیکی ستراتێژیی لێکگرێدانی خەباتی شار و شاخ لە کوردستانی ئێران کردەوە.

٢٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ بە بڵاوبوونەوەی نامیلکەی تایبەت بە ڕاسانی خاکی ‌پۆشان، ڕۆژێکی مێژوویی لە خەباتی پێشمەرگەی کوردستان تۆمار کرا.

لەم ڕۆژەدا “ورە” کە بە بڵاڤۆکی پێشمەرگانە ــ نیزامی پێناسە کراوە، لەلایەن بەشی پەروەردەی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لەچاپ و بڵاو بووەوە.

ئەم بڵاوکراوەیە کە لە سەروتاری یەکەم ژمارەی خۆیدا باس لە “ئەقڵییەتی سەربازی و ستراتێژیکی پێشمەرگە” دەکات، لە چەشنی خۆیدا لەنێو گۆڤار و بڵاوکراوە کوردییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بێوێنە و باڵێکێشە.

دیزاین و کاری گرافیکیی ئەو بڵاوکراوەیە لە ئەستۆی هونەرمەندی نیشتمانی و دەروەستی گەلەکەمان کاک “ئاسۆ مامزادە” بووە کە بە جوانترین شێوە ڕازاندوویەتیەوە.

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە کوردستان داوا لە توێژەران و تێکۆشەرانی دوێنێ و ئەمڕۆی گەلەکەمان دەکات کە بە ورە و وزەی نوێیەوە یارمەتیدەری ئەم ڕێگە و ئەزموونە هزری و نیزامییە بن.

ئیمەیلی پێوەندیگرتن بە بڵاڤۆکی ورە:  Lehon2710@gmail.com

سەرچاوە: کوردستان مێدیا

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی تەحریم کرد

5 شه‌م 2 20 , 2020
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بەیانییەیەکی هاوبەشدا شانۆگەریی هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیس لە ئێرانی تەحریم کرد. دەقی بەیانییەکە بەم چەشنەیە: بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەنیسبەت تەحریمی شانۆگەریی هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیس لە ئێراندا  هاونیشتمانییانی بەڕێز!  کۆمەڵانی خەڵکی مافخوازی کوردستان!  ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پاش ڕیزکردنی کۆمەڵێک مەرج و پێکهێنانی بەربەست […]

نوێترینەکان