شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی “ئەبوو فەرید”دا کرد

شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی “سوید” لە یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و بەناوبانگی کوردستانی رۆژئاوا بەڕێز “سوبحی ئەیووب مستەفا” ناسراو بە “ئەبوفەرید ” بەشداریی کرد.

رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، شاندێکی  کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی “سوید” بە سەرپەرەستیی “مارف ئەحمەدی”، لە یەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی “ئەبو فەرید” لە شاری “ئیسکیلستوینای” ئەو وڵاتە بەشداری کرد و دەستە گوڵی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە بنەماڵەی “سوبحی” کرد.

پاشان پەیامی هاودەردیی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن “مارف ئەحمەدی” بەرپرسی ڕاگەیاندن لە “سوید” پێشکەش کرا.

“ئەحمەدی” لە وتەکانیدا “سوبحی ئەیووب مستەفا”ی بە دۆستێکی باش، دێموکراسیخواز و نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز بۆ بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان ناودێر کرد و پەیامی هاوخەمیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە بنەماڵەی “ئەبوفەرید” ڕاگەیاند.

لەو کۆریادەدا بەشێکی بەرچاو لە لایەنە سیاسییە کوردستانی و بیانییەکان پەیامی هاودەردیی خۆیان پێشکەش کرد.

پاشان “ڕێزان  مستەفا” کوڕی کۆچکردوو”ئەبو فەرید” سپاس و پێزانینی خۆی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاند.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان‌و ئێران لە شەش شاری فینلاند

1 شه‌م 11 13 , 2022
ڕۆژی شەممە، رێکەوتی ٢١ی رەزبەر (٢٠٢٢/١١/١٢ی زایینی) بە بەشداریی سەدان کەس لە کوردستانیان، ئێرانی، ئوکراینی‌و بیانیانی دانیشتووی فینلاند، هاوکات لە شارەکانی هێلسینکی، تامپێرە، تورکو، یووڤاسکولا، ڤاساو لاهتی، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان‌و ئێران، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەکان بە سروودی ئەی رەقیب‌و ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی راپەڕینی […]

نوێترینەکان