خۆپیشاندانێک لە ئاڵمان دژ بە ڕێژیمی ئێران بەڕێوە چوو

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێک لە ئاڵمان، لەلایەن کومیتەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ناوەندی هاوکاریی ئێرانی-ئاڵمانی، بەمەبەستی مەحکووم کردنی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ئۆکراین بە دەستی سپای تێرۆریستیی پاسداران و پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بەفرانبار، لە شاری “شتووتگارت”ـی ئاڵمان، خۆپیشاندانێک بە مەبەستی مەحکووم کردنی خستنەخوارەوەی فرۆکەی ئوکراینی لەلایەن سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە تاران و هەروەها، بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو.

ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن کومیتەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی هاوکاریی ئێرانی-ئاڵمانی بەڕێوە چوو.

کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی “شتووتگارت”ـی ئاڵمان، ڕۆڵێکی بەرچاوی لەو خۆپیشاندانەدا گێڕا و ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەشدارییان کرد.

لە خۆپیشاندانەکەدا، پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوێندرایەوە و دواتر چەندین پەیام و دروشم بە زمانەکانی ئاڵمانی، کوردی و فارسی خوێندرایەوە.

 ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانبار، سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، فڕۆکەی موسافیربەریی ئۆکراینیی بووئینگی ٧٣٧ی بە دوو مووشەک کردە ئامانج و لە ئاکامدا نزیکەی ١٨٠ قوربانیی لێکەوتەوە کە، ١٢ کەسیان “کورد” بوون.

 ئەو جەنایەتەی ڕێژێم دەرهەق بە خەڵکی بێتاوانی ئەو فرۆکەیە لە ئاستی ئێران و دەرەوە نارەزایەتی لێکەوتەوە .

سەرچاوە: کوردستان مێدیا

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە فەنلاند پیرۆز کرا

5 شه‌م 2 20 , 2020
ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ٧٤ـەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی فەنلاند بەڕێوە چوو. ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بەفرانبار، ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ٧٤ـەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب‌، رێکخراوە سیاسی‌ و مەدەنییە کوردییەکان لە فینلاند، ئەندامان‌ و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ‌و کوردانی دانیشتووی […]

نوێترینەکان