ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٤ی یوولی ٢٠٢٢ی زایینی (بەرامبەر بە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی) له شاری هووسنی وڵاتی هوله‌ند به بۆنه‌ی كۆچی دوایی “عه‌لی قازی” كوڕی پێشه‌وای نه‌مر “قازی موحەمەد” كۆڕێكی ماته‌مینی له‌لایه‌ن “كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كورد و هوله‌ندی”-یەوه هه‌روه‌ها ڕێكخراوی “چە‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی” به‌ڕێوه چوو.
له‌و کۆڕەدا كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له كوردانی دانیشتووی وڵاتی هوله‌ند و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدار بوون. جێگای ئاماژه پێكردنه كه له‌سه‌ر داوای فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌ران هه‌یئه‌تێكی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌ستی بەڕێز “په‌رویز ئه‌مین عه‌شایری” له‌و كۆڕه‌دا به پێشكه‌ش كردنی باسێك له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید “قازی موحه‌مه‌د” و نیشتمانپه‌روه‌ری و فیداكاری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه وێڕای به‌داخبوون به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی “عه‌لی قازی” سه‌ره‌خۆشی له به‌شداربووان و به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد.