جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی یونان بەرز ڕاگیرا

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی یونان، جێژنی ٢ی ڕێبەندانیان لە شاری “ساڵۆنیک” بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان و میوانانی یونانی بەڕێوە برد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواتر پەیامی پیرۆزبایی ٢ی ڕێبەندان لەلایەن “ڕاسان نەجمی”، پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە درێژەی بەرنامەکان، شێعرێک لەلایەن “حەیدەر حوسێنیـ”ـیەوە خوێندرایەوە.

ئەو ڕێوڕەسمە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.

سەرچاوە: کوردستان مێدیا

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

شەوی یەڵدا و لەدایکبوونی پەیغەمبەری ئاشتی بەرز ڕاگیرا

5 شه‌م 2 20 , 2020
ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ بەرزڕاگرتنی شەوی یەڵدا و لەدایکبوونی ڕێبەری بلیمەتی گەلی کورد، دوکتورعەبدولرەحمانی قاسملوو، بەڕێوە چوو. ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی سەرماوەز، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێوڕەسمێکی بۆ یادکردنەوەی شەوی لەدایکبوونی ڕێبەری زانای گەلی کورد، دوکتور قاسملووی نەمر، بەڕێوە برد. ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ […]

نوێترینەکان