ڕێوڕەسمی خاكسپاری و پرسەی كۆچكردوو کاک ئەحمەد کاکەمەمی لە ستۆكهۆڵم بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە ۲۸ـی ئاگوست کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە سوئێد بە هاوکاریی بنەماڵەی کۆچکردوو ئەحمەد کاکەمەمی ڕێوڕەسمی بە خاک ئەسپاردن و پرسەیان بەڕێوە برد.

کاتژمێر ۱۱:۳٠ بەیانی بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوئێد، کۆڕ و کۆمەڵی ڕوناکبیری و ئەدەبی و سەدان کەس لە کوردستانیانی سوئێد
لە کۆڕێکی شایستەدا تەرمی هاوڕِێ ئەحمەدی کاکەمەمی کە بە ئاڵای کوردستان ڕازابۆوە لە گۆڕستانی سۆڵنا لە شاری ستۆکهوڵم بە خاک ئەسپێردرا.
لەو ڕێوڕەسمە دا عەزیز مرادپەرەست بەرپرسی ڕێکخستی کۆمیتەی سوئێد لە لایەن حیزبەوە بە خێرهاتنی مێوانەکان و لایەنە سیاسی و رۆشنبیری و کەسایەتییەکانی کرد.
دواتر باسێکی لە سەر کەسایەتیی کاک ئەحمەد پێشکێشی بەشداران کرد.
دواتر کوردستانیان و بەشدارانی رێوڕەسم پاش بە خاک ئەسپاردن مەزاری تێکۆشەر کاکەمەمیان گوڵباران کرد.

بڕگەی دووهەمی ئەو ڕێوڕەسمە کاتژمێر ۲ـی پاشنیوەڕۆ لە یەکێک لە هوتێلەکانی شاری ستۆكهۆڵم بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
خاتو ئارەزو حیسامی وەک بەڕێوەبەری بەرنامە بە خێرهاتنی مێوانەکانی کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی گشتی حیزب لە سوئێد لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە مەولود عەبدیلزادەوە خوێندرایەوە.
عەبدیلزادە لە پەیامەکەی دا وێڕای سوپاسی بەشداران، لە سەر کار و تێکۆشان و کەسایەتی کاک ئەحمەد لە ڕیزەکانی حیزبدا دوا.
دواتر پەیامی ڕێکخستنی دەرەوەی وڵاتی حیزب لە لایەن کاکەبرا ئەلیاسی خوێندرایەوە.
دواتر ڕیزی پەیام و بروسکەکان بەو شێوەیە بوون.

پەیامی بارەگای بارزانی
پەیامی ماتەمێنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوئێد.
خوێندنەوەی ژیان نامەی نەمر ئەحمەد کاکەمەمی لە لایەن کاوە رەحیمی

دواتر کورتە فیلمێک پێشان درا کە هاوڕێی کۆچکردوو کاک ئەحمەد لە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان دا لە کۆڕێکی حیزبیدا قسە دەکات.

پەیامی پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە لایەن حافزاللە نێروەیی
بروسکەی ماتەمینی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
پەیامی فدراسیونی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوئێد لە لایەن کۆڤان ئامێدی سەرۆکی فدراسیون.

پەیامی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات لە لایەن ئیسماعیل کامیل بەرپرسی سوئێد.

پەیامی کۆمیتەی هاوکاری سیاسییەکانی کوردستانی لە سوئێد لە لایەن عەلی جومعە بەرپرسی کۆمیتە.
پەیامی هاوڕِێیانی دیکەی دێموکڕات. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان.
بروسکەی ماتەمینی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن حامید خانی.
پەیامی پارتی دێموکڕاتی کورد لە سوریە( الپارتی) لە لایەن خەلیل حاجی ئەندامی مەکتەبی سیاسی

بروسکەی ماتەمینی پارتی سوسیالیستی کوردستان باکور بروسکەی ماتەمینی پارتی ئازادی کوردستان باکور
پەیامی ڕێکخراوی جیهانی کورد لە لایەن عەزیز ئالیس.
پەیامی باباعەلی مهرپەروەر لە لایەن سەید عەلی هاشمی
بروسکەی ماتەمینی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ

لە بڕگەی دیکە دا پاش پشویەک
هێمن مەروانی پارچە هۆنراوەیەکی بەو بۆنەوە خوێندەوە.
دواتر سەید ئەحمەد حوسێنی هاوڕِێی نزیکی کاک ئەحمەد کاکەمەمی و تێکۆشەری حیزبی دێموکڕات لە وتارێکدا وێڕای باس لە کەسایەتی کاک ئەحمەد بەهەست و سۆزەوە دوا ماڵاوایی لێکرد.

کاک سەلاح گادانی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکڕات و دۆستی نزیکی کاک ئەحمەد لە سەر کەسایەتی کاک ئەحمەد لە مەهابادەوە تا سوئێد باسێکی پێشکەش کرد.

کاک حەسەن قارەمانی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکڕات و بەرپرسی پێشووی حیزب لە سوئێد و هاوکاری کاک ئەحمەد لە سەر کارەکانی کاک ئەحمەد و دڵسۆزی ئەو بۆ حیزب و هەڵۆێستە بە نرخەکانی باسێکی پێشکەش کرد.دواتر ئیبراهیم یوسفی پارچە پەخشانێکی بەو بۆنەوە خوێندەوە.
دوای ئەو کاک ناسر کاکەمەمی برای هاوڕِێی تێکۆشەر کاک ئەحمەد لە لایەن بنەماڵەی بەڕێزیانەوە سوپاسی گەرمی بەشداران و لایەنە سیاسییەکانی و هەروەتر کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کرد و بە سۆزەوە شیوەن نامەیەکی لە سەر برای کۆچکردووی خوێندەوە.

دواتر چیا عەلیار سوپاسی خەڵکی مەهاباد و مەنگوڕایەتی مەهاباد و بە تایبەت سیاقوڵی کرد کە وێنەی کاک ئەحمەدیان لە کوچەکانی مەهاباد داوە و پرسەی گەورەیان بۆ بەڕێوە بردووە لە سیاقوڵی ناوچەی مەهاباد.

بڕگەی کۆتایی بەرنامە خاتو ئارەزو حیسامی کاتژمێر ٠٥:٠٠ ی ئێوارێ لە لایەن کۆمیتەی حیزبەوە سوپاسی بەشداربووانی کرد و ڕێوڕەسمەکە کۆتایی هات.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی سوئێد
۲٠۲۱/٠۸/۲۸

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

کۆنفڕانسی کۆمیتەی هولەند بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە چوو

3 شه‌م 9 7 , 2021
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان لەلایەن “عەباس ئەحمەدی” جێگری دەزگای هەڵبژاردن و “ڕەوەز محەممەدئەمینی” نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن لە هولەند کۆنفڕانسی ئەو کۆمیتەیه بەڕێوە چوو. لەو کۆنفڕانسەدا نوێنەری ناوەندی سیاسی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و بەرپرسی ڕێکخستنی ئاشکرای حیزبی دێموکرات لە دەرەوە و ئەندامانی کۆمیتەی هوڵەند بەشدار بوونه. سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی […]

نوێترینەکان