ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژ لەسەر داوای یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە، دیدارێک لە نێوان کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی ئاڵمان، بە سەرپەرەستیی “حیسام ئەحمەدی”، بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی ئاڵمان و یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە، پێک هێندرا. سەرەتا لەلایەن “سەبری ڕەسووڵ”، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکیەتیی نووسەرانەوە باسێک لەسەر یەکیەتیی نووسەران و […]

شێری بکە:

لەسەر بانگەوازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ئەحواز، ئێران و کوردستان، کۆمیتەکانی دەرەوەی حیزبی دێموکرات لە ئەنجامدانی چالاکی زیاتر و بەردەوام دان . ڕۆژی هەینی ٨ی گەلاوێژ کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی ئەنجامدانی چالاکییەکانی بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی نێوخۆی وڵات، کۆبوونەوەیەکی بە هاوکاریی ناوەندی چالاکانی […]

شێری بکە:

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژ، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ناڕەزایەتییەکانی نیۆخۆی وڵات و بە ئامادەبوونی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان، خۆپیشاندانێک لەلایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە شاری بێڕنی وڵاتی سویس بەڕێوە چوو. لە سەرەتای خۆپیشاندانەکە وتارێک لەلایەن “ڕاسان نەجمی” ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتەی سویس خۆیندرایەوە. […]

شێری بکە:

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژ، ڕێپێوانێک بۆ پشتگیری لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەحواز و شارەکانی دیکەی ئێران، لە شاری ”پێرت” لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا بەڕێوە چوو کە کۆمیتەی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەی کوردی ڕۆژئاوای ئوسترالیا تێیدا بەشدار بوون. لەو خۆپیشاندانەدا ”نەسرەدین سیلوانا”، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە زمانی فارسی لەسەر هۆکارەکانی […]

شێری بکە: