بۆ پشتگیری لە خەڵکی ئەحواز و شارەکانی دیکەی ئێران خۆپیشاندانێک لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا بەڕێوە چوو

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژ، ڕێپێوانێک بۆ پشتگیری لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەحواز و شارەکانی دیکەی ئێران، لە شاری ”پێرت” لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا بەڕێوە چوو کە کۆمیتەی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەی کوردی ڕۆژئاوای ئوسترالیا تێیدا بەشدار بوون.

لەو خۆپیشاندانەدا ”نەسرەدین سیلوانا”، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە زمانی فارسی لەسەر هۆکارەکانی ئەم سەرهەڵدانانە و ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران بەگشتی و نەتەوە بندەستەکان بەتایبەتی و هەروەها کوشتنی کۆڵبەرانی کوردستان بۆ بەشداربووان قسەی کرد.

دواتر خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم بەرەو پارلمانی ڕۆژئاوای ئوسترالیا بەڕێ کەوتن.

لەو خۆپیشانەدانەدا ”براد پێتیت” ئەندامی پارلمان لە لیستی حیزبی سەوز (گرین پارتی)، بەشدار بوو کە پاش خوێندنەوەی نامەی داخوازیی خۆپیشاندەران لەلایەن ”نەسرەدین سیلوانا” بۆ ئەوەیکە بخرێتە بەردەم پارلمانی ئوسترالیا، پێشکەش بە ناوبراو کرا.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانێک لە سویس بۆ پشتیوانیکردن لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو

5 شه‌م 3 10 , 2022
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژ، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ناڕەزایەتییەکانی نیۆخۆی وڵات و بە ئامادەبوونی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان، خۆپیشاندانێک لەلایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە شاری بێڕنی وڵاتی سویس بەڕێوە چوو. لە سەرەتای خۆپیشاندانەکە وتارێک لەلایەن “ڕاسان نەجمی” ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتەی سویس خۆیندرایەوە. […]

نوێترینەکان