خۆپیشاندانەکان لە دەرەوەی وڵات درێژەی هەیە

لەسەر بانگەوازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ئەحواز، ئێران و کوردستان، کۆمیتەکانی دەرەوەی حیزبی دێموکرات لە ئەنجامدانی چالاکی زیاتر و بەردەوام دان .

ڕۆژی هەینی ٨ی گەلاوێژ کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی ئەنجامدانی چالاکییەکانی بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی نێوخۆی وڵات، کۆبوونەوەیەکی بە هاوکاریی ناوەندی چالاکانی ڕێگای ئازادی ئێران” تلاشگران راه آزادی” لەبەردەم کۆنسولگەریی ڕێژێمی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هامبورگ بەڕێوە برد.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیامی چەندین لایەنی ئێرانی و کوردستانی خوێندرانەوە و “شەهریار نەقشبەندی” بەرپرسی ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی ئورووپا لەوبارەیەوە قسەی کرد.

“نەقشبەندی” لە قسەکانیدا وێرای ئاوڕدانەوە لە “مێژووی کۆماری تێرۆریستی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسەڵاتداریەتیدا، ڕەخنەی لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش گرت کە بە شێوەی پێوست لە بەربەرەکانێ دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاک و یەکگرتوو نەبوونه و بەتایبەتیش لە هەمبەر خەباتی ڕەوای گەلی کورد و باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران بە گوێرەی پێویست هەڵوێستیان نەبووە”.

 ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: “گەلی کورد بە گشتی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەتابەتی تەنیا یەک لایەن بە دوژمنی خۆی و گەلانی ئێران دەزانێ کە ئەویش کۆماری تێرۆریستی ئیسلامیی ئێرانە و هەربۆیەش پشتگیری و پاڵپشی هەموو ئەو ئازادیخوازانەین کە لە ڕاستای بەربەرەکانێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێنانەدی دێموکراسی خەبات دەکەن و بە درێژایی دەسەڵاتداریەتی ئەو ڕێژیمەش قورس و قاییم لە بەرانبەریدا ڕاوەستاوین و هەر ئێستا کە ئێمە لێرە کۆبووینەوە، پێشمەرگە قارەمانەکان و ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی گەلی کورد لە سەرتاسەری کوردستان حزووریان هەیە و درێژە بە خەبات و بەربەرەکانی دەدەن و داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین ڕیزەکانی خۆیان یەکگرتووتر و خەبات بۆ ئازادی و سەقامگیرکردنی دێموکراسی لە ئێران چڕتر بکەنەوە”.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پشتیوانی بۆ سەرجەم نەتەوەکانی ئێران و بەتایبەتیش خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئەحواز و باقی شارەکانی دیکەی ئێران دەربڕی.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە و کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئاڵمان دیدارێکیان پێک هێنا

5 شه‌م 3 10 , 2022
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژ لەسەر داوای یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە، دیدارێک لە نێوان کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی ئاڵمان، بە سەرپەرەستیی “حیسام ئەحمەدی”، بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی ئاڵمان و یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە، پێک هێندرا. سەرەتا لەلایەن “سەبری ڕەسووڵ”، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکیەتیی نووسەرانەوە باسێک لەسەر یەکیەتیی نووسەران و […]

نوێترینەکان