لە ڕاستای نوێکردنەوەی کۆمیتە و بەپێی پێڕەوی نێوخۆی حیزبی دێموکرات، کۆنفڕانسی کۆمیتەی گشتیی ڕۆژاوای کانادا لە ڕۆژی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەرابەر لەگەڵ ٢١ی نوامبری ٢٠٢١ بە بەشداریی چالاکانەی ئەندامانی حیزب و ”کاوە عەبداڵی” بەرپرسی ڕێکخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات، لە شاری ”ڤانکۆڤەر” بەڕێوە چوو. سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی […]
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان لەلایەن “عەباس ئەحمەدی” جێگری دەزگای هەڵبژاردن و “ڕەوەز محەممەدئەمینی” نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن لە هولەند کۆنفڕانسی ئەو کۆمیتەیه بەڕێوە چوو. لەو کۆنفڕانسەدا نوێنەری ناوەندی سیاسی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و بەرپرسی ڕێکخستنی ئاشکرای حیزبی دێموکرات لە دەرەوە و ئەندامانی کۆمیتەی هوڵەند بەشدار بوونه. سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی […]
بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری کوردستان کە ستەم و زۆرداری ڕێژیمی ئێران هۆکاری سەرکییەتی، ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و کولتووری سەر بە نەتەوەی کورد بە ناچاری زێدی داگیرکراویان بەجێدێڵن و ڕوو لە هەندەران دەکەن. زۆرینەی ئەو خەڵکانە داوای پەنابەری لە وڵاتانی ئورووپایی دەکەن و بە شێوەیەکی بەربڵاو بەو وڵاتانەدا […]
ڕێکەوتی ١٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، خاتوو “فاتمە کاشفپوور” کچی عەبدولسەلام خەڵکی گوندی “هوەسین” سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ و هاوژینی شەهید “عەلی کاشفپوور”، بەهۆی نەخوشییەوە لە هولەند ماڵاوایی لە ژیان کرد. شەهید “عەلی کاشفپوور” خەڵکی گوندی “هوەسین” سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ بوو. کاک عەلی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی پەیوەست بووە […]