خاتوو “فاتمە” هاوژینی شەهید “عەلی کاشفپوور” لە وڵاتی هولەند کۆچی دوایی کرد

ڕێکەوتی ١٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، خاتوو “فاتمە کاشفپوور” کچی عەبدولسەلام  خەڵکی گوندی “هوەسین” سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ و هاوژینی شەهید “عەلی کاشفپوور”، بەهۆی نەخوشییەوە لە هولەند ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید “عەلی کاشفپوور” خەڵکی گوندی “هوەسین” سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ بوو. کاک عەلی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بەرپرسایەتیی جۆراوجۆری لە باکووری کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئەستۆ بووە.

لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبی دێموکراتەوە تا کۆنگرەی هەشت بۆ چەندەمین دەورە، وەکوو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژێردرا.

دوایین ئەرک و بەرپرسایەتی کاک عەلی لە حیزبی دێموکراتدا،  ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی مەلبەندی شیمالی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو.

دەرەنجام شەهید عەلی ساڵی ١٣٦٩ لە تورکیە بەدەستی تێروریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران تێرۆر کرا.

خاتوو “فاتمە” هەتا دواساتەکانی ژیانی بە هاوژینەکەی و هەروەها ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاشفپوور  دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

مەترسی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد لە ئورووپا ڕوو لە هەڵکشانە

هه‌ینی 3 5 , 2021
بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری کوردستان کە ستەم و زۆرداری ڕێژیمی ئێران هۆکاری سەرکییەتی، ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و کولتووری سەر بە نەتەوەی کورد بە ناچاری زێدی داگیرکراویان بەجێدێڵن و ڕوو لە هەندەران دەکەن. زۆرینەی ئەو خەڵکانە داوای پەنابەری لە وڵاتانی ئورووپایی دەکەن و بە شێوەیەکی بەربڵاو بەو وڵاتانەدا […]

نوێترینەکان