لە رێکەوتی ٣٠ و ٣١ مارسی ٢٠٢٢ی زایینی بە مەبەستی رێز گرتن و پەیمان نوێکردنەوە شاندێکی کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ئیسکیلستوونا سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی نیشتەجێی ئەو شارەیان کرد. شایانی باسە لەو سەردانانەدا لەوح و چەپکە گوڵی رێزلێنان پێشکەشی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرا. هاوکات بەڵێن و پەیمان بە رێبازی شەهیدان نوێکرایەوە.
هەواڵ
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی ئامریکا، وێبینارێکی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەڕێوە برد. سەرەتای وێبینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان “رەحیم ڕەشیدی” بەرپرسی گشتیی […]
ڕۆژی شەممە ٦ی خاکەلێوە، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بێلژیک بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی دانیشتووی وڵاتی بێلژیک ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی دوژمن بەزێنی ”ئەی ڕەقیب” و پاشان ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی […]
“ھەژار دەشتی” نوێنەری حیزبی دێموکرات لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمیی ڕێكخراوی “پارتی سوسیالیستی” وڵاتی دانمارک بەشداری لە کۆنگرەكەیاندا کرد. کۆنگرەی ئەو ڕێکخراوەیە، هەر ساڵ ڕۆژانی ١٨، ١٩ و ٢٠ی مانگی ڕەشەمە بەڕێوە دەچێت. سەرەتای کۆنگرە بە ڕاپۆرتی سیاسی لەلایەن “پییا ئولسن دیھر” سکرتێری حیزبی سوسیالیست دەستی بە کارەکانی کرد. پاشان چەندین بابەتی […]