بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدان کوردستان لە ئامریکا وێبینارێک بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی ئامریکا، وێبینارێکی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەڕێوە برد.

سەرەتای وێبینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان “رەحیم ڕەشیدی” بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا، وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان لەسەر دەور و ڕۆڵی کاریگەر و پڕبایەخی شەهیدان بە گشتی و پلەی بەرزی پێشەوا قازی محەممەد لە هەناوی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستاندا قسەی کرد.

دواتر “ئازاد مورادیان” وەکوو کۆڕگێڕی وێبینارەکە بە وردی باسی لە لایەنە جۆربەجۆرەکانی ژیان و کەسایەتی بەرزی پێشەوا قازی محەممەد کرد.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکەدا باسی لە گرێچنی خەباتی ئازادیخوازنەی کوردستان و پێویستیی درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان کرد.

لە بەشێکی دیکەی وێبینارەکەدا، ئامادەبووان چالاکانە بەشداری قسە و باسەکان بوون و وێڕای دووبارەکردنەوەی پشتیوانی لە خەباتی حیزبی دێموکرات و بەرزنرخاندنی ڕاسان، ڕوانگە و پرسیارەکانی خۆیان هێنایە بەر باس.

لە بەشێکی دیکەی وێبینارەکەدا، کۆڕگێڕ وڵامی پرسیاری بەشدارانی وێبینارەکەی دایەوە.

لەم وێبینارەدا، تێکۆشەری دێرین، کاک محەممەد داستان، شێعرێکی لەسەر پلەی بەرزی شەهید پێشکەش کرد. هەروەها سروودی “ئەی شەهیدان” خوێندرایەوە.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

لە شاری ئیسکیلستوونا ڕێز لە بنەماڵەی شەهیدان گیرا

هه‌ینی 4 1 , 2022
لە رێکەوتی ٣٠ و ٣١ مارسی ٢٠٢٢ی زایینی بە مەبەستی رێز گرتن و پەیمان نوێکردنەوە شاندێکی کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ئیسکیلستوونا سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی نیشتەجێی ئەو شارەیان کرد. شایانی باسە لەو سەردانانەدا  لەوح و چەپکە گوڵی رێزلێنان پێشکەشی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرا. هاوکات بەڵێن و پەیمان بە رێبازی شەهیدان  نوێکرایەوە.

نوێترینەکان