لە رێکەوتی ٣٠ و ٣١ مارسی ٢٠٢٢ی زایینی بە مەبەستی رێز گرتن و پەیمان نوێکردنەوە شاندێکی کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ئیسکیلستوونا سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی نیشتەجێی ئەو شارەیان کرد. شایانی باسە لەو سەردانانەدا لەوح و چەپکە گوڵی رێزلێنان پێشکەشی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرا. هاوکات بەڵێن و پەیمان بە رێبازی شەهیدان نوێکرایەوە.