ڕۆژی شهممه، ڕێکهوتی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمیتهی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید، وێبینارێکی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ١٠ی خاکەلێوە، به بهشداریی ئهندامان و لایەنگرانی حیزب و به هاوکاریی یهکیەتیی کوردان، یهکیەتیی ژنان و یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە برد. لە دەستپێکدا بەڕێوەبەری وێبینارهکه “ڕۆژین ئەشرهفی” ڕیزبەندی یادەکەی […]
هەرێمی سکاندیناوی
کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان وێبینارێکی تایبەتی بە بەشداریی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکرات بەڕێوە برد. کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، وێبینارێکی تایبەت بە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، بە بەشداریی ”سەلیم زەنجیری” بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکراتی […]
لە رێکەوتی ٣٠ و ٣١ مارسی ٢٠٢٢ی زایینی بە مەبەستی رێز گرتن و پەیمان نوێکردنەوە شاندێکی کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ئیسکیلستوونا سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی نیشتەجێی ئەو شارەیان کرد. شایانی باسە لەو سەردانانەدا لەوح و چەپکە گوڵی رێزلێنان پێشکەشی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرا. هاوکات بەڵێن و پەیمان بە رێبازی شەهیدان نوێکرایەوە.
“ھەژار دەشتی” نوێنەری حیزبی دێموکرات لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمیی ڕێكخراوی “پارتی سوسیالیستی” وڵاتی دانمارک بەشداری لە کۆنگرەكەیاندا کرد. کۆنگرەی ئەو ڕێکخراوەیە، هەر ساڵ ڕۆژانی ١٨، ١٩ و ٢٠ی مانگی ڕەشەمە بەڕێوە دەچێت. سەرەتای کۆنگرە بە ڕاپۆرتی سیاسی لەلایەن “پییا ئولسن دیھر” سکرتێری حیزبی سوسیالیست دەستی بە کارەکانی کرد. پاشان چەندین بابەتی […]