کۆنفڕاسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بێلژیک بەڕێوە چوو

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەز بە بەشداریی نوێنەری ڕێکخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات ”شەهریار نەقشبەندی” و نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن ”دارا ناتق” و بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب، لە وڵاتی بێلژیک کۆنفڕانسی نوێکردنەوەی کۆمیتە بەڕێوە چوو.

سەرەتای کاری کۆنفڕانس بە سروودی دوژمنبەزێنی ”ئەی ڕەقیب” و پاشان ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.  پاشان ”بەها  ئیبراهیمی” بەرپرسی کۆمیتە بەخێرهاتنی نوێنەرانی بەشی ڕێکخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات و نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن و سەرجەم ئامادەبووانی کۆنفڕانسی کرد.

دواتر ”شەهریار نەقشبەندی” نوێنەری بەشی ڕێکخستن لە دەرەوەی وڵات وتارێکی پێشکەش کرد. ناوبراو لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە دوایین گۆڕانکارییەکانی جیهان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  ئێران کرد و باسی لەوە کرد کە ئەو گۆڕانکارییانە هەموویان لە بەرژەوەندیی گەلانی چەوساوەن و  ئێمەی کوردیش دەبێ کاریگەریمان بە قازانجی خۆمان هەبێت و لەو ڕاستایەدا ئەرکی ئێمەش وەک ئەندامانی حیزب لە دەرەوەی وڵات دەبێ زۆر کاریگەرتر بێت بەنیسبەت لەقاودانی کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ بیروڕای دنیای دەرەوە و هەروەها وەک ئەندام و لایەنگری حیزب پێویستە چالاکتر لە  ڕابردوو هەوڵ بدەین ئەرکەکانمان بە باشترین شیوە بەڕێوە ببەین.

پاشان ”دارا ناتق” وەک نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن بەشێک لە ئاییننامەی کۆنفڕانسەکانی حیزبی  پێشکەش کرد و بە وردی خاڵە گرینگەکانی ئاییننامەی بۆ بەشداران شی کردەوە.

پاشان وێڕای وەرگرتنی دەنگی مەشرووعییەتی کۆنفڕانس لە بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆنفڕانسدا  ڕاپۆرتی گشتیی کۆمیتە لەلایەن بەرپرسی کۆمیتە ”بەها ئیبراهیمیـ”یەوە پێشکەش کرا.

بەشێکی دیکەی کاری کۆنفڕانس تەرخان کرا بوو بۆ بەشداربووان بۆ باسکردن لەسەر ڕاپۆرت و دەربڕینی سەرنج و تێبینییان لەسەر پرسەکانی پەیوەندیدار بە کورد و حیزبی دێموکراتەوە.

کۆنفڕانس پاش چەند کاتژمێر کاری بەردەوام و بەشداریی گەرمی بەشداربووان کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

كۆمیتەی حیزب لە سوئێد: كەمئەندامانی حیزب بەڵگەی بەردەوامیی شۆڕشن

3 شه‌م 12 7 , 2021
كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سوئێد بەبۆنەی 16ـی سەرماوەز، رۆژی كەمئەندامانی حیزب، پەیامێكی بڵاو كردەوە كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی: وێڕای سڵاوێكی شۆڕشگێڕانە! شۆڕشی كورد لە هەر پارچەیەكی كوردستان سەدان جۆری لە فیداكاری و قارەمانيی رەنگین تۆمار كردووە كە یەكێك لەوانە بەخشینی بەشێكه لە جەستە بە نیشتمان.ئەوانەی لە پێناو […]

نوێترینەکان