ساڵیادی شه‌هید قاسملوو به‌ وێبینارێكی به‌رفراوان له‌ سوئێد كرایه‌وه‌

كۆمێته‌ى گشتیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران له‌ وڵاتی سوئێد بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی ڤیه‌ن و به ‌به‌شداریی ئه‌ندامی ده‌سته‌ى كارگێڕیی حیزب و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزب، وێبینارێكی سیاسيی به‌ربڵاوى به‌ڕێوه‌برد.

له‌و چالاكییه دیجیتالییه‌‌دا كه ئێواره‌ى شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٠٧/١١ به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدان قاسملوو و قادری ئازه‌ر سازكرابوو، كاك فوئادی خاكی به‌یگی ئه‌ندامی ده‌سته‌ى كارگێڕیی حیزب باسێكی سیاسی و مێژوویی به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ پێشكێش كرد و ئاماژه‌ى به‌ مێژووی تیرۆر له‌ سیاسه‌تی گشتیی رێژیمی كۆماری ئیسلامی دا و روونی كرده‌وه‌ كه‌ دوژمن له‌ رێگه‌ى تیرۆركردنی د.قاسملوو ویستی ده‌نگی دیمۆكراسى و مافخوازیی گه‌لی كورد بێده‌نگ بكا كه‌ سه‌ركه‌وتووش نه‌بوو.

له‌و وێبیناره‌دا كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ZOOM و هاوكات لاپه‌ڕه‌ی به‌شی راگه‌یاندنی كۆمیته‌ى گشتیی حیزب له‌ سوئێد له‌ فه‌یسبووك به‌ڕێوه‌چوو، فوئاد خاكی به‌یگی به‌ وردی باسی له‌ گرینگیی به‌های سیاسی، شۆرشگێڕی و ئه‌كادیمی د.قاسملوو كرد و ره‌هه‌نده‌ نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی قاسملووی بۆ ئێسته‌، رابردوو و داهاتووی كورد به‌تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵات شی كرده‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ى كارگێڕی له‌ وه‌ڵامه‌كاندا ئاماژه‌ى به‌ چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كرد:
حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك هه‌میشه‌ خه‌مخۆری یه‌كده‌نگی و هاووتاربوونی كورد بووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كا. هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ى ناوه‌ندی هاوكارییه‌وه‌ هه‌وڵی یه‌كخستنی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دراوه‌ و سه‌ركه‌وتووش بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌ و كاری حیزب له‌ ناوه‌خۆ باسی له‌ گرێدانی پێشمه‌رگه‌ى شار و شاخ دا و به‌ ستراتیژیی ئێسته‌ى حیزب ناوی برد. له‌ به‌شێكی تردا روونی كرده‌وه‌ كه‌ حیزبی دیمۆكرات له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌كانی باشوور و پارچه‌كانی تریشدا به‌رده‌وام خۆى ده‌گونجێنێ و رێگه‌ نادات بكه‌وێته‌ به‌ر كاریگه‌ریی دۆخێكی سه‌پێنراو.

وێبیناره‌كه‌ ٩٠ خوله‌كى خاياند كه تێیدا باس و گفتوگۆى زۆر كران سه‌باره‌ت به‌ حیزبی دیمۆكرات و كورد له‌ رۆژهه‌ڵات به‌گشتی. به‌شدارانی ئه‌و وێبیناره‌ و ڤیدیۆكه‌ی‌ له‌ هه‌ردوو پرۆگرامدا زیاتر له‌ ٦٠٠ بینه‌ری هه‌بوو، پرسیار و بۆچوونی خۆیان ئاراسته‌ى به‌رنامه‌كه‌ كرد و وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ وێبینارێکی سیاسی گشتیی لە یادی تیرۆرکرانی د. قاسملوودا بەڕێوەبرد

2 شه‌م 7 13 , 2020
ڕۆژی یەکشەممە ١٢/٧/٢٠٢٠ کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ وێبینارێکی سیاسی گشتیی بۆ یادی ٣١ ساڵەی تیرۆرکرانی ڕێبەری بیرمەند دوکتور قاسملوو، عەبدوڵا قادری‌ئازەر و دوکتور فازڵ ڕەسوڵ، پێک هێنا،وێبینارەکە لەلایەن بەڕێز نادر قودرەتی بەڕێوەدەبرا و کۆڕگێڕانی ئەم یادەش بریتی بوون لە بەڕێزان کاک “ڕۆستەم جەهانگیری” بەرپرسی ناوەندی […]

نوێترینەکان