مستەفا هیجری: ئێمە زۆرین و پێکەوە دەگەینە ئامانج

“مستەفا هیجری” لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به‌بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە تویتێری خۆیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە.

“هیجری” لەو تویتەدا نووسیویەتی: لە ٢ی ڕێبەندانەوە کە ئاسۆی ئاوەزی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد گەیشتە ئاستێکی نوێ لە درەوشاوەیی، خەباتمان کەند و کۆسپ، بەرزی و نزمی، نسکۆ و دابڕانی زۆری بە خۆیەوە بینیوە. بەڵام با دۆست و دوژمن ئاگادار بن، هێشتا لەسەر پەیمانی کۆمار ماوین و هەر لەو ڕێگایە هەنگاو دەنێین.

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لە درێژەدا نووسیویەتی: “لە کۆسپەکانی ڕێگاش باکمان نییە. ئێمە زۆرین و پێکەوە دەگەینە ئامانج”.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

پەیامی هاوخەمیی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کوردستانی باکوور

هه‌ینی 2 21 , 2020
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: بوومە لەرزەکانی کوردستانی باکوور کە ڕۆژی هەینی، ٤ ی ڕێبەندان، دەستی پێکرد، بەداخەوە بوو بەهۆی گیانلەدەستدان و بریندار بوونی سەدان کەس و هەروەها ماڵوێرانی و خەسارێکی دارایی زۆر بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە.  تا ئێستاش لە چارەنووسی ژمارەیەکی زۆر کە لەژێر دار و پەردووی ماڵە وێران بووەکانیان […]

نوێترینەکان