پەیامی هاوخەمیی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کوردستانی باکوور

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بوومە لەرزەکانی کوردستانی باکوور کە ڕۆژی هەینی، ٤ ی ڕێبەندان، دەستی پێکرد، بەداخەوە بوو بەهۆی گیانلەدەستدان و بریندار بوونی سەدان کەس و هەروەها ماڵوێرانی و خەسارێکی دارایی زۆر بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە. 

تا ئێستاش لە چارەنووسی ژمارەیەکی زۆر کە لەژێر دار و پەردووی ماڵە وێران بووەکانیان دەرنەهێنراونەتەوە هەواڵێک لە دەستدا نییە و بەم شێوەیە مەترسیی ئەوە لە ئارادایە کە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان زیاتر بێت.

ئێش و ئازاری ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بەتایبەت لەم وەرزی سەرما و سەهۆڵبەندانەدا، بۆ کەسوکاری قوربانییان و بریندارەکانی ئەو ڕووداوە زۆر زیاتر دەبێت.

بەبۆنەی ئەم کارەساتە مرۆڤایەتییە کە بەسەر دانیشتووانی ئەو بەشەی کوردستاندا هاتووە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە هەموو خوشک و براکانمان لە باکوور، بەتایبەت ڕزگاربووەکانی ئەو بوومەلەرزەیە و خزم و کەسوکارەکانیان ڕادەگەیەنین. ئاواتە خوازین بریندارەکانی ئەم ڕووداوە بە زوویی سڵامەتی و تەندروستیی خۆیان بەدەست بێننەوە.

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
مستەفا هیجری

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ سێمیناری دوکتور قاسملوو لە پاریس

هه‌ینی 2 21 , 2020
“مستەفا هیجری” لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ سێمینارێک کە لەبارەی دوکتور قاسملوو لە پاریس بەڕێوە دەچێت پەیامێکی بڵاو کردەوە، لەو پەیامەدا باس لە کەسایەتی و سیاسەتی دوکتور قاسملوو کراوە کە چۆن دوکتور قاسملوو سیمایەکی نوێی بە حیزبی دێموکرات بەخشی. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:  لە ساڵانی کۆتایی دەیەی ٦٠ی […]

نوێترینەکان