شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری كۆپێنھاگ بەشداری یادی كۆمەڵە بوون.
رۆژی شەممە رێكەوتی٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر بە ٢٢ی فێورییەی ٢٠٢٠ی زایینی، شاندێكی كۆمیتەی حیزب لە شاری كۆپێنھاگی پایتەختی وڵاتی دانمارک بە سەرپەرەستی حەتەم جەھانگیری بەرپرسی كۆمیتەی كۆپێنھاگ بەشداری رێورەسمی یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵە، رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئێران بوون.
لەو یادەدا شاندی حیزب وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە ھاوڕێیانی كۆمەڵە، جەختیان لە سەر ھاوھەڵوێستی و هاوپشتی بۆ خەباتێکی ھاوبەش لەو قۆناغە مێژووییەدا كردەوە.
لەبەرامبەردا ھاوڕێیانی كۆمەڵە سپاسی بەشداری حیزبیان لەو رێوڕەسمەدا كرد و هیواخواز بوون بە درێژەدان بە پەیوەندی دوولایەنە.