بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی (میت یوولەند) لە وڵاتی دانمارک

ڕێکەوتی ٢٣ ی ئاوریلی ٢٠٢٢ کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی (میت یوولەند) لەژێر ناوی “کۆنفڕانسی پشتیوانی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات” بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی حیزب و بە چاوەدێری جەمشید خوسرەوی بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک، و بەرپرسی رێکخستنی کۆمیتەی گشتیی وڵات فاخر مەولودی و نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن مەحمود دەشتی بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆنفڕانس بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

کۆنفڕانس لە لایەن فایەق ئەلیاسی ئەندامی تێکۆشەری حیزب کرایەوە، دواتر جەمشید خوسرەوی چەند وتەیەکی سەبارەت بە کاروباری حیزبی و ئەرکی ئەندامانی حیزب پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

بەدوای ئەودا ڕاپۆرتی کار و چالاکیی کۆمیتە ناوچە، لە لایەن بێهروز خەلیلی بەرپرسی پێشووی کۆمیتەوە خوێندرایەوە.

پاشان باسێکی کورت لەسەر ساختار و پێکهاتەی نوێی حیزب لە لایەن فاخر مەولودی بەرپرسی رێکخستنی گشتیی کۆمیتەی وڵات پێشکەش کرا کە ئاوڕێک بوو لە سیستمی پێشوو و ساختاری نوێی حیزب کە لە کۆنگرەی شازدەی حیزبەوە پەسەند کراوە و بووە بە پێکهاتەی نوێی حیزبەکەمان.

بەدوای ئەودا بەشدارانی کۆنفڕانس ڕەخنە و پێشنیار و بیر و بۆچوونی خۆیان لەسەر باس و بابەتی پێوەندیدار بە کۆنفڕانس و کاروباری کۆمیتە هێنایە بەرباس و دواتر لە لایەن بەرپرسانی هەر کام لە بەشەکان وەڵام درانەوە.

بەدوای ئەودا نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن باسێکی کورتی لەسەر دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکرات و چۆنیەتی هەڵبژاردن لە سیستمی نوێی حیزبدا پێشکەش بە بەشداربووان کدا.

وەکوو دوایین بەش، بەشی هەڵبژاردنی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوچە بوو کە لە لایەن نوێنەری دەزگای هەڵبژاردنەوە بەڕێوە چوو. لە کۆتاییدا سێ کەس وەکوو ئەندامانی نوێی کۆمیتە ناوچە لە کەشێکی ئازاد و دێموکراتیکدا و بە دەنگی ئەندامانی بەشدار لە کۆنفڕانس هەڵبژێردران کە بەڕێزان مەهاباد قاسمی، بێهروز خەلیلی و فایەق ئەلیاسی بوون و لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیاندا، فایەق ئەلیاسی وەکوو بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی (میت یوولەند) هەڵبژێردرا.

کۆنفرانس دوای چوار کاتژمێر کۆتایی پێ هات.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی (ئالبۆرگ) لە وڵاتی دانمارک

2 شه‌م 4 25 , 2022
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢٢ کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی (ئالبۆرگ) بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی حیزب و جەمشید خوسرەوی بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک و فاخر مەولودی بەرپرسی رێکخستنی گشتیی وڵات و مەحمود دەشتی نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن بەڕێوە چوو. سەرەتای کۆنفڕانس بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و پاشان خولەکێک […]

نوێترینەکان