بنەماڵەی محەممەد ئەمین رام لەلایەن نوێنەرانی كۆمیتەی گشتیی حیزب لە سوئێد بەسەركراوە

شاندێك بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی گشتی حیزبى دیموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد، سەردانی بنەماڵەی تێکۆشەری دێرینی حیزبەکەمان کاک محەممەد ئەمین رام _یان کرد.
رۆژی شەممە 18ی بانەمەڕی 2721ی کوردی، شاندێك بە نوێنەرایەتی لە کۆمیتەی گشتی حزب، بە سەرپەرستی کاک حەبیب بەهرامی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە شاری ئیسکلیستونا، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو مینا مۆریکی خوشکی خاتوو پڕشەنگ مۆریکی، سەردانی بنەماڵەی تێکۆشەر کاک محەممەد ئەمین رام یان کرد و وێڕای گەیاندنی پەیامی هاوخەمی کۆمیتەی گشتی، تاجەگوڵينەی رێز و پێزانیان پێشکێشی کاک محەممەد ئەمین و خاتوو پڕشەنگ مۆریکی كرد.
ئەم سەردانە لەو کاتەدا بوو بەجێگای رێز و سوپاسی تایبەتی بەڕێزان کاک محەممەد ئەمین رام و خاتوو پڕشەنگ موریکی.
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران خۆی بە هاوخەمی بنەماڵەی کۆچکردوو زانی و ئەو پەیامە گەیەنرایە بنەماڵەی بەڕێزیان.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی ناوچه‌ى پارتی ديموکراتی کوردستان له‌ سوئێد بۆ شه‌هیدانی تازه‌ی وڵات

1 شه‌م 5 23 , 2021
داوی تێكهه‌ڵچوونى تیمێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەری رێژیمى کۆماری ئیسلامیی ئێران و تێكه‌ڵبوونی شه‌هیدانی تازه‌ى گه‌له‌كه‌مان به كاروانى شەهیدان، ناوچه‌ى پارتی ديموکراتی کوردستان له‌ سوئێد، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى كۆمیته‌ى حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ سوئێد كرد؛ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌:

نوێترینەکان