شەوئاهەنگێک بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە ناوچەی ”میت یولەند”ی دانمارک بەڕێوە چوو

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، شەوئاهەنگێک بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ”هورسێنس” لە وڵاتی دانمارک  بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ”ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی ناوچەی ”میت یولەند” لەلایەن ”سەربەست ئورمیە” ئەندامی کۆمیتەی ئەو ناوچەیە پێشکەش کرا.

لە درێژەدا پارچە شمشاڵێک لەلایەن ”’کەریم محەممەدی” پێشکەش کرا و کێبڕکێیەک لەنێوان دوو گرووپی بەشدار لەو ئاهەنگە بەڕێوە چوو کە گرووپی براوە لەلایەن ”مەحموود دەشتی” تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات خەڵات کرا.

دواتر ئارمی حیزبی دێموکرات کە لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزب لەو وڵاتەدا ئامادە کرابوو لەلایەن ”بێهرووز خەلیلی” بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی ”میت یولەند” پێشکەشی بەشداربووان کرا.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

شاندێكی حیزبی دێموکرات لە کۆڕی ماتەمینیی شەهید "مووسا باباخانی" لە وڵاتی سوئید بەشداریی کرد

شه‌م 3 19 , 2022
ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژ، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی دوکتور ”ئیدریس ئەحمەدی” ئەندامی ناوەندی سیاسی و هاوڕێیەتیی کۆمیتەی سوئید لە ڕێوڕەسمێکدا کە لەلایەن هاوڕێیانی دیکەی دێموکراتەوە بۆ شەهید ”مووسا باباخانی” ڕێک خرابوو، بەشداریی کرد. شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە پێک هاتبوو لە دوکتور ”ئیدریس ئەحمەدی”، ”ئەنوەر کاکایی” […]

نوێترینەکان