ڕێوڕەسمی ٧٤ـەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان لە “بریتانیا” بەڕێوە چوو

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، بەبۆنەی یادی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ئاھەنگێکی بەشکۆی لە لەندەن بەڕێوە برد.

سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمە کە ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی ڕێبەندان بەڕێوە چوو، بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

“فەرید دەیھیم”، بەرپرسی کۆمیتەی بریتانیا پەیامێکی بەم بۆنەوە پێشکەش کرد کە لە پەیامەکەیدا باسی لە نەتەوەییبوونی کۆمار کرد.

“دەیهیم” لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ڕێژیمی ئیسلامی و تەریککەوتنەوەی ڕێژیم لە ئاستی نیونەتەوەییدا کرد.

ئەم ڕێوڕەسمە بە شادی و هەڵپەڕکێی ئامادەبووان و بە بەشداریی ھونەرمەندان “ناسر ڕەزازی” و “شیرکۆ مەریوانی” کۆتایی پێھات.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

چاوپێکه‌وتنی نوێنه‌ری حیزب له پارلمانی ئاڵمان

هه‌ینی 2 21 , 2020
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پارلمانی ئاڵمان، دیدارێکی لەگەڵ ئەندام فراکسیۆنێکی حیزبی سوسیال دێموکرات پێکهێنا. “مستەفا قازیزادە”، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی ئاڵمان دیدارێکی لەگەڵ “نیلس شمید”، ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی “سوسیال دێموکرات” و  ئەندامی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی پارلمان ئه‌نجام دا. لەو دانیشتنەدا، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، […]

نوێترینەکان