خۆپیشاندانێک بەبۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدانی “ڤییەن” لە بریتانیا بەڕێوە چوو

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ ٣٣هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی تیرۆری “ڤییەن”، لە وڵاتی “بریتانیا” خۆپیشاندانێک بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو شەهیدانە لەبەر دەرگای باڵوێزخانەکانی ڕژیم ئیسلامیی ئیران و ئۆتریش بەڕێوە چوو.

سەرەتای خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کۆمیتە لەلایەن “فەرید دێهیم” خوێندرایەوە.

 ناوبرا لە وتەکانیدا باسی ئەوەی کرد کە ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران دوکتور “قاسملوو”یان تەنیا لە گەلی کورد نەستاند بەڵکوو لە هەموو گەلانی ئێران و ناوچەکەیان ستاند، چوونکە ڕۆڵی دوکتور “قاسملوو” لە ناوچه و بە تایبەت لە ئێران و بە گشتی لە ڕۆژهەڵات دیار و بەرچاو بوو.

دوای وتەکانی “فەرید دێهیم” خۆپێشاندەران بە زمانەکانی “کوردی، فارسی و ئینگلیسی” دروشمیان دەدا و  نەفرەتی خۆیان سەبارەت بە ئەو ڕێژیمە دەربڕی و بەرەو باڵوێزی “ئۆتریش” وەڕێکەوتن.

بەهۆی بەشداربوونی بەرچاوی ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکرات شەقامەکانی نێوان باڵوێزخانەی ڕێژیمی “ئێران و ئۆتریش” بەسترا.

لە بەردەرکەی باڵوێزخانەی “ئۆتریش” پەیامی کۆمیتە بە زمانی “ئینگلیسی” لەلایەن “ئاریاکۆ ڕەحیمی”،خوێندرایەوە کە پەیامێک بوو بۆ دەوڵەتی “ئۆتریش”.

لەو پەیامەدا بە دەوڵەتی “ئوتریش” ڕاگەیەندرا کە هەتا دادگایەکی دادپەروەرانە سەبارەت بە دۆسیەی تێرۆری شەهیدانی “ڤییەن” بەڕێوە نەچێ ئەو دوسیەیە لەلایەن کورد بەدواداچونی بۆ دەکرێ و خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن.

لە کۆتاییدا خۆپێشاندەران پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی “ڤییەن” نوێ کردەوە.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

وێبینارێکی تایبەت بە ساڵیادی شەهیدانی "ڤییەن" لە فینلاند بەڕێوە چوو

1 شه‌م 7 17 , 2022
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات بە هاوکاریی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی “فینلاند”، بەبۆنەی ٣٣ـهەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور “قاسملوو” و هاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە “ڤییەنـ”ـی پێتەختی وڵاتی “ئۆتریش”، وێبینارێکی بەڕێوە برد. ئەو وێبنارەکە بە بەشداریی “کەریم پەرویزی” […]

نوێترینەکان