جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە کانادا بەڕێوە چوو

ڕۆژی هەینی، ١١ی ڕێبەندان، جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوە چوو.

دەستپێکی بەرنامەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

 دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بهبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لەلایەن “سەتار پاڵانیـ”ـیەوە  خوێندرایەوە.

لەو پەیامەدا وێڕای ڕێزلێنان لە خەباتی خەڵکی کوردستان لەژێر سێبەری ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، باسی لە دوایین ڕووداوەکانی کوردستان و ئێران کرد.

 لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی هەر یەک لە نوێنەرانی “یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران” خوێندرایەوە.

ڕێوڕەسمەکە بە هونەرمەندیی هونەرمەندان “ئیبراهیم هەولێری، شەهرووز کوردستانی، گەلاوێژ سەقزی و عەدنان  گودەرزی”، کۆتایی پێ هات.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی سوسیال دێموکراتی بولغارستان

هه‌ینی 2 21 , 2020
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندان، لە شاری “سۆفیا”ی پێتەختی وڵاتی بولغارستان، کۆبوونەوەیەک لەلایەن سوسیال دێموکراتی ئەو وڵاتەوە پێک هات.  مەبەست لەو کۆبوونەوەیە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لەژێر ناوی “بەرەوپێشچوون بۆ گۆڕینی دەسەڵات” بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بوو. حیزبەکانی پێکهێنەری ئەو بەرەیە بریتین لە: “سوسیال دێموکراتی بولغارستان، ئێئتلافی بولغارستان، پارتی وۆڵت ئورووپا، […]

نوێترینەکان