بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی (ڤێسترۆس – سوید)

ڕۆژی  شەممە ڕێکەوتی ٢٣ـ ٠٤ـ ٢٠٢٢ی زایینی، کۆنفڕاسی کۆمیتە ناوچەی شاری ڤێسترۆس لەژێر چاوەدێری کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو. لە دەستپێکدا کۆنفڕانسەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێکرد.

دواتر “فەخرەدین فەسیحی” بەرپرسی پێشووی کۆمیتە ناوچەی ڤێسترۆس بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و چەند وتەیەکی لەسەر کار و چالاکی کۆمیتە پێشکەش کرد و دواتریش هەیئەتی دیوان دیاری کرا.

پاشان موحەمەدعەلی عەنایەتی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆنفڕانسەکەی کردەوە. ناوبراو لە قسەکانیدا، وێڕای باسێکی کورت لە سەر ڕووداوەکانی جیهان و ناوچەکە و شەڕی داسپاو بەسەر ئۆکراینا وخۆڕاگری ئەو نەتەوە، هەڵسەنگاندنی بۆ خۆڕاگری خەڵکی ئۆکراینای کرد و بەڵام خۆڕاگری و قارەمانیەتی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستانی بە گەورەتر و بایەخدارتر وەسف کرد و وتی نەتەوەی کورد لە کوردستان بە سەدان ساڵە خۆڕاگری و بەربەرەکانی دەکات لە بەرانبەر چوار دوژمنی داگیرکەر و بە دەیان هەزار شەهیدی لەو پێناوە داوە ناکرێ بە کەم سەیر بکرێ، بۆیە خۆڕاگری گەلی کورد لە ناو هەموو گەلانی جیهان زیاتر جێگەی بایەخ و پێزانینە. لە دوابەشی وتەکانیدا تیشکی خستە سەر خاڵێکی گرنگ کە پرش و بڵاوی نێو ماڵی کوردە.

عەنایەتی هەر لەو پێوەندییەدا ئەوەی بە باش زانی کە هەرچی زووترە هەر دوو بەشی حیزبی دێموکرات یەک بگرنەوە، هەروەها هیوای خواست کە چیتر گەلی کورد تووشی ناکۆکی و نەهامەتی نەبێ و یەکگرتوویی باڵ بکێشێ بەسەر تەواوی پێکهاتەکانی کوردستاندا.

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنفڕانسدا “سەلاح مامەش” (بەرپرسی ڕێکخستنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە  کۆمیتەی گشتیی وڵاتی سوید)، کۆمەڵێ باس و ڕوونکردنەوەی کاری ڕێکخراوەیی و ڕێسا تەشکیلاتییەکان پێشکەش بە بەشدارانی کۆنفڕانس کرد.

ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا وێڕای دەستخۆشی لە کۆمیتەی ئەو شارە، سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانیان.

هەر لە درێژەی کاری کۆنفڕانسدا، نوێنەری یەکیەتی کوردان “کۆیسی پیرۆتەسوور”   و خاتوو ” لەیلا عەلیار” بەرپرسی یەکیەتی ژنان و “ئەردەلان” بەرپرسی یەکیەتی لاوان پەیامیان خوێندەوە.

پاشان  لە لایەن مارف ئەحمەدی (بەرپرسی ڕاگەیاندن لە کۆمیتەی گشتیی وڵاتی سوید) چەند وتەیەک پێشکەش کرا. 

بەشێکی دیکەی کۆنفڕانس، ڕەخنە، پرسیار و پێشنیارەکانی بەشداربووان بوو سەبارەت بە کۆنفڕانس و ئەو خاڵانەی کە پێوەندیان بە کۆنفڕانسەوە هەبوو و لەلایەن بەرپرسان و ئەندامانی کۆمیتەکانەوە وەڵام درانەوە. دواتر هەڵبژادن دەستی پێکرد و لە ئاکامدا کۆمیتەیەکی ٥ کەسی بۆ ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییەکانی کۆمیتەناوچەی شاری ڤێسترۆس دیاری کرا.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

لە وڵاتی "سوید" ڕێوڕەسمێک بۆ یادی کۆچی دوایی "عومەری قازی" بەڕێوە چوو

1 شه‌م 5 1 , 2022
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێوڕەسمێک بۆ یادی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و بوێری گەلەکەمان “عومەر قازی” لە شاری “ستۆکهۆڵم” لە وڵاتی “سوید” بەڕێوە چوو. دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد. دواتر پەیامی هاوخەمیی […]

نوێترینەکان