ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژھەڵات و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی نەتەوەکانی ئیران و مەحکوومکردنی تێرۆری “مووسا باباخانی”، خۆپیشاندانێکیان لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە شاری “لەندەن” بەڕێوە برد. لەو خۆپیشاندانەدا بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات […]
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژ “حەمید تەیمووری” نوێنەری پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی لەگەڵ “کادیر کاسیرگا” نوێنەری سوسیال دێموکراتەکان لە شورای شاری ستۆکهۆڵم کۆ بوونەوە. لەم دیدارەدا کۆمەڵێک باسیان لەسەر کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵات بەتایبەتی هێنایە بەر باس. لەم دیدارەدا باس لە سەرکۆماری نوێی ئێران کرا کە کەسێکی قاتڵ و […]
لەسەر بانگھێشتی فەرمیی ھێزەکانی سووریەی دێموکراتیک (ھەسەدە) و PYD ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژ کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئیس بەشداریی لە سێمینارێک کرد کە بۆ “بەدران چیا کورد” جێگری گشتیی “ھەسەدە” پێک ھاتبوو . لە سەرتای سێمینارەکە “بەدران” بە تێروتەسەلی لەسەر دۆخی ڕۆژاوای کوردستان بۆ ئامادەبووان قسەی […]
ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژ، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دۆخی ڕێژیمی ئێران و ناسینی سیستمی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێژیمە، لەلایەن “ڕزگار ئالانی” لەگەڵ “جۆ گرینینگ” بەرپرسی بەشی نێونەتەوەیی و حیزبی “خوشکەکان” لە حیزبی کاری بریتانیا بە شێوەی ئانلاین لەسەر تۆڕی “زووم”، بەڕێوە چوو. سەرەتای باسەکە بە خۆپیشاندانەکانی چەند حەتووی ڕابردووی نێوخۆی ئێران دەستی پێکرد. […]