کۆبوونەوەیەک لەسەر تۆڕی “زووم” سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئێران بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژ، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دۆخی ڕێژیمی ئێران و ناسینی سیستمی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێژیمە، لەلایەن “ڕزگار ئالانی” لەگەڵ “جۆ گرینینگ” بەرپرسی بەشی نێونەتەوەیی و حیزبی “خوشکەکان” لە حیزبی کاری بریتانیا بە شێوەی ئانلاین لەسەر تۆڕی “زووم”، بەڕێوە چوو.

سەرەتای باسەکە بە خۆپیشاندانەکانی چەند حەتووی ڕابردووی نێوخۆی ئێران دەستی پێکرد.

پاشان  خاتوو “گرینینگ” لەسەر دۆخی ئێستای حیزب و ڕاسان کە لە ساڵی ٢٠١٦وە  دستی پێکرد و هاتنی پۆل پۆلی لاوان بە ڕیزەکانی حیزبەوە پرسیاری کرد، کە لەلایەن ” ڕزگار ئالانی” وڵام درایەوە.

دواتر “ئالانی”، لەسەر دوایین هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران دوا و ئەو هەڵبژرادنانەی بە نادێموکراتیک ناو بردن.

 ناوبراو ئاماژەی بە مەرج و پێوەرەکانی بوون بە سەرکۆماری لە یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرد.

هەروەها باسێک لە سەر ڕۆڵی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێراڤ کرا و خاتوو “جۆ گرینینگ”، پرسیاری لە پێوەندیی بە ناوەندی هاوکاری کرد.

دواتر باسێک لەسەر کەسایەتیی “ئیبراهیم ڕەئیسی” وەک کەسێکی بناژۆخواز، کە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لەسێدارەدان و زیندانیکردنی لاوان بە تایبەت لە ساڵی ١٣٦٧دا کرا.  

لە درێژەدا “ڕزگار ئالانی”، دۆخی ئابووریی ئێستای نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئەو ڕێژیمە و هەناردەکردنی تێروریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی  خستە بەر باس.

لە کۆتاییدا خاتوو “جۆ”، باسێکی لەسەر کۆنفڕانسی ئەمساڵی حیزبی کاری بریتانیا کرد

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

سێمینارێک لە وڵاتی سوئیس لەلایەن "هە.سە.دە" بەڕێوە چوو

5 شه‌م 3 17 , 2022
لەسەر بانگھێشتی فەرمیی ھێزەکانی سووریەی دێموکراتیک (ھەسەدە) و PYD ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژ کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئیس بەشداریی لە سێمینارێک کرد کە بۆ “بەدران چیا کورد” جێگری گشتیی “ھەسەدە” پێک ھاتبوو . لە سەرتای سێمینارەکە “بەدران” بە تێروتەسەلی لەسەر دۆخی ڕۆژاوای کوردستان بۆ ئامادەبووان قسەی […]

نوێترینەکان