سێمینارێک لە وڵاتی سوئیس لەلایەن “هە.سە.دە” بەڕێوە چوو

لەسەر بانگھێشتی فەرمیی ھێزەکانی سووریەی دێموکراتیک (ھەسەدە) و PYD ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژ کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئیس بەشداریی لە سێمینارێک کرد کە بۆ “بەدران چیا کورد” جێگری گشتیی “ھەسەدە” پێک ھاتبوو .

لە سەرتای سێمینارەکە “بەدران” بە تێروتەسەلی لەسەر دۆخی ڕۆژاوای کوردستان بۆ ئامادەبووان قسەی کرد.

دواتر “ئەنوەر بەردیا” پرسیاری ئەوەی کرد، ئێستا کە شەڕ دژی داعش کۆتایی پێھاتووە و زلھێزەکان پێویستییەکی ئەوتۆیان بە ھێزی سەربازی نەماوە، ھەسەدە تا چ ڕادەیەک توانیویەتی لە ڕێگای دیپڵوماسی دەستکەوتەکان بۆ گەلی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان مسۆگەر بکات؟

لە وڵامی ئەو پرسیارەدا “بەدران” ئاماژەی بە ڕۆڵی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی تورکیە و ئێران لە سووریەدا کرد کە ڕۆڵێکی کاریگەر و تێکدەرانەیان ھەیە و ڕێگا نادەن سەقامگیری و ئارامی لە سووریە بە گشتی و ڕۆژاوای کوردستان بە تایبەتی دروست ببێت.

ناوبراو باسی لەوە کرد، ئەم دوو وڵاتە بۆ تێکدانی ئەو ناوچە سەربەخۆیە ھەموو جۆرە ئاژاوە و دژایەتییەک بەکار دێنن.

“بەدران” گەشبین بوو کە پاش ھاتنە سەر کاری بایدن سەرکۆماری ئامریکا پشتیوانی و یارمەتیی مرۆیی و لۆجێستیکیی وڵاتانی ئورووپایی و ئامریکا بۆ ڕۆژاوای کوردستان زیادی کردووە کە ئەوەش بە شێوەیەک دانپێدانانە بۆ بەڕێوەبەریی خۆسەریی ڕۆژاوا و باشووری سووریەی دێموکراتیک کە ئەو ھەنگاوانە دەتوانن دەسپێکێک بن بۆ پشتگیریی سەربەخۆیی سیاسی ڕۆژاوای کوردستان لەلایەن ئامریکا و وڵاتانی نێودەوڵەتی.

ھەرلەو پەیوەندیەدا ڕۆژی دووشەممە دەفتەری نۆینەرایەتیی فەرمیی “ھەسەدە” بۆ کاروباری سیاسی و دیپلۆماسی لە شاری ژێنێڤ لە وڵاتی سوئیس بە ئامادەبوونی لایەنە سیاسییەکان و نوێنەری کۆمیتەی سوئیس لە شاری ژێنێڤ “سۆران محەممەدی” دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

لە سوئید باس لە دۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات کرا

5 شه‌م 3 17 , 2022
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژ “حەمید تەیمووری” نوێنەری پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی لەگەڵ “کادیر کاسیرگا” نوێنەری سوسیال دێموکراتەکان لە شورای شاری ستۆکهۆڵم کۆ بوونەوە. لەم دیدارەدا کۆمەڵێک باسیان لەسەر کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵات بەتایبەتی هێنایە بەر باس. لەم دیدارەدا باس لە سەرکۆماری نوێی ئێران کرا کە کەسێکی قاتڵ و […]

نوێترینەکان