لەندەن؛ دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژھەڵات و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی نەتەوەکانی ئیران و مەحکوومکردنی تێرۆری “مووسا باباخانی”، خۆپیشاندانێکیان لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە شاری “لەندەن” بەڕێوە برد.

لەو خۆپیشاندانەدا بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەشدار بوون.

پاشان پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژھەڵات لەلایەن “فەرید دەیھیم”، بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی بریتانیاوە خۆیندرایەوە.

هەروەها کەسانێک لە ھەموو نەتەوەکانی ژێر داگیرکاریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەشدارییان لەم خۆپیشاندانەدا کردبوو.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهید "مووسا باباخانی" لە دانمارک بەڕیوە چوو

5 شه‌م 3 17 , 2022
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژ هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید “مووسا باباخانی” کە لە وڵاتی “دانمارک” بەڕیوە چوو، بەشداریی کرد. هەیئەتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە “كوپێنهاگ” بە سەرپەرستیی دوكتور “سەعید سوڵتانپوور” لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید “مووسا باباخانی” بەشدارییان کرد.   لەو یادکردنەوەیەدا “سەعید سوڵتانپوور” […]

نوێترینەکان