ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات بە هاوکاریی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی “فینلاند”، بەبۆنەی ٣٣ـهەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور “قاسملوو” و هاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە “ڤییەنـ”ـی پێتەختی وڵاتی “ئۆتریش”، وێبینارێکی بەڕێوە برد. ئەو وێبنارەکە بە بەشداریی “کەریم پەرویزی” […]
هەواڵ
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ ٣٣هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی تیرۆری “ڤییەن”، لە وڵاتی “بریتانیا” خۆپیشاندانێک بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو شەهیدانە لەبەر دەرگای باڵوێزخانەکانی ڕژیم ئیسلامیی ئیران و ئۆتریش بەڕێوە چوو. سەرەتای خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان پەیامی […]
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە شاری “سترۆممێن” سیمینارێک بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدی ڕێبەر دوکتور “عەبدولڕەحمان قاسملوو” و شەهید “عەبدوڵڵا قادری ئازەر” لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی “نۆروێژ” بەڕێوە چوو. ئەو سیمینارە بە کۆڕگێڕیی هەر یەک لە “تەیموور مستەفایی” ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی […]
کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاریی ناوەندی یەکیەتیی کوردان و یەکیەتیی ژنان و لاوان کۆڕیادێک بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە وڵاتی سوید بەڕێوە برد. سەرەتای سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێ کرد. پاشان پێشکەش کاری […]