كۆمێته‌ى گشتیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران له‌ وڵاتی سوئێد له‌ یادی 31 ــه‌مین ساڵیادی شه‌هیدانی ڤیه‌ن قاسملوو و قادری ئازه‌ر، وێبینارێك به‌ڕێوه‌ ده‌بات كه‌ تێیدا كاك فوئادی خاكی به‌یگی ئه‌ندامی ده‌سته‌ى كارگێڕیی حیزب باسێكی سیاسی و مێژوویی به‌وبۆنه‌وه‌ پێشكێش ده‌كا. وێبیناره‌كه ئێواره‌ى شه‌ممه‌ 2020/07/11 ده‌مژمێر 18:00‌ له‌سه‌ر پرۆگرامی Zoom به‌ڕێوه‌ده‌چێت؛ […]

شێری بکە:

لەسەر بانگهێشتنی لێژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 2020/6/23 شاندێکی کومیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مەولوود عەبدیلزدە بەرپرسی کۆمیتە، عەزیز مورادپەرەست بەرپرسی رێکخستن و چیا عەلیار بەرپرسی پێوەندیی هێزە کوردییەکان سەردانی لێژنەی پارتی دێموکراتیان کرد کە لەلایەن […]

شێری بکە:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بە ناوی حاجی سەید “تەها سەید ئەحمەدی”، خەڵکی شاری “گردکشانە”ی پیرانشار، دوای تەمەنێک پڕسەروەری لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد. حاجی سەید “تەها” کەسایەتییەکی جێ ‌بڕوا و نیشتمانپەروەری ناوچەی لاجانی پیرانشار و خاوەن پێگەیەکی بە‌هێزی کۆمەڵایەتی بووە. […]

شێری بکە:

(ئەیوب پاکنەهاد) خەڵکی شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان، نێزیک بە ٣ ساڵ دەبێ لە وڵاتی سوید داوای مافی پەنابەری کردووە و دوای تێپەراندی هەموو قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بەداخەوە داواکاری پێدانی مافی مانەوەیان لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانی سویدەوە رەتکراوەتەوە و ئێستا پۆلیسی سوید و ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتە زۆر بەجددی کار دەکەن […]

شێری بکە: