کەسایەتییەکی خۆشناو لە “پیرانشار” کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بە ناوی حاجی سەید “تەها سەید ئەحمەدی”، خەڵکی شاری “گردکشانە”ی پیرانشار، دوای تەمەنێک پڕسەروەری لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی سەید “تەها” کەسایەتییەکی جێ ‌بڕوا و نیشتمانپەروەری ناوچەی لاجانی پیرانشار و خاوەن پێگەیەکی بە‌هێزی کۆمەڵایەتی بووە.

کوڕێکی حاجی سەید “تەها” بە ناوی سەید “ڕەسووڵ سەید ئەحمەدی”، یەکێک لە فەرماندەکانی حیزبی دێموکرات بووە.

سەید “رەسووڵ” چەند دەورە ئەندامی ڕێبەرایەتیی حیزب بووە و ئەرکی فەرماندە هێزیی لە هێزەکانی “ئاوارە”، “قەندیل” و “ئاگری” لە ئەستۆوە بووە و لە مەتەرێزی خەباتدا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە دەبرد.

حاجی سەید “تەها” بەهۆی ئەو هەموو لێهاتوویی و چالاکییانەی کە سەید “ڕەسووڵـ”ـی کوڕی لەنێو حیزبدا بوویەتی، زۆرجار لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیم لە پادگانی “پەسوێ”، ڕەوانەی ئیتلاعاتی “پیرانشار” و “ورمێ” کراوە و لەژێر ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆردا داوای هاوکاری و هێنانەوەی کوڕەکەی لێ دەکرا، بەڵام ناوبراو هەرگیز ملکەچی ویست و داخوازییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران نەبووە و بەڵکوو هەمیشە هاندەری ڕۆڵەکەی بۆ درێژەدان بە خەبات بۆ گەلەکەی بووە.

حاجی سەید “تەها” بەهۆی ئازار و ئەزییەتدانی لەلایەن ڕێژیمی ئاخوندییەوە، بە ناچار زێدی خۆی بەجێ ‌هێشتووە  و ڕووی کردووەتە گوندی “ئەندێزێ” و دواجاریش لە شاری “پیرانشار” نیشتەجێ بووە.

ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

تەرمی حاجی سەید “تەها سەید ئەحمەدی” لە ناوچەی شاری “پیرانشار” لە گۆڕستانی “کۆنەخانە” بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

زه‌نده‌قچوونی ڕێژیمێک

4 شه‌م 6 24 , 2020
كه‌ریم په‌رویزی سیستمی كۆلۆنیالیستیی حاكم له‌ ئێران كه‌وتۆته‌ په‌له‌قاژه‌یه‌ك كه‌ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌ست بۆ هه‌ر كارێكی دوور له‌ لۆژیك و ئوسوولی سیاسی ده‌با. گه‌ر سیستمێكی سیاسی جێگرتوو بێ و هیچ خه‌می ڕووخان و داته‌پینی نه‌بێ، له‌به‌رامبه‌ر گرفت و كێشه‌كاندا زۆر قورس و قایم ده‌رده‌كه‌وێ و ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ جار ته‌حه‌موولی كێشه‌ […]

نوێترینەکان