کۆمیتەی گشتیی حیزب و لێژنەی ناوچەی پارتی دێموکرات لە سوئێد کۆدەبنەوە

لەسەر بانگهێشتنی لێژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 2020/6/23 شاندێکی کومیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مەولوود عەبدیلزدە بەرپرسی کۆمیتە، عەزیز مورادپەرەست بەرپرسی رێکخستن و چیا عەلیار بەرپرسی پێوەندیی هێزە کوردییەکان سەردانی لێژنەی پارتی دێموکراتیان کرد کە لەلایەن هەئیەتێکی پارتی بە سەرپەرەستیی کاک قادر بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی لە سوئێد بە گەرمی پێشوازی کران.

لەو کۆبوونەوەیەدا باسی هەلومەرجی ئێستای کورد و بە تایبەت توپبارانەکانی رۆژانی رابردووی هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان ئێران و تورکییە کرا كە دژی باشووری کوردستان ئەنجامی دەدەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پێوەندیی هەردوولا لە وڵاتی سوئێد کرا و وێڕای بەرز نرخاندنی پێوەندییەکان کۆبوونەوەی هاوشێوە لە نێوان هەردوو لایەندا بە پێویست زانرا.


دیدارەكە لە فەزایەکی گەرمی دوو لایەندا و بە سوپاسی کۆمیتەی گشتیی حیزب بۆ پێک هێنانی ئەو کۆبوونەوەیە کۆتایی هات.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

حیزبی دێموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"ی پشتڕاست کردەوە

5 شه‌م 6 25 , 2020
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە هاوڕێ “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور” ئەندامی خەباتکاری حیزبی دێموکرات، لەلایەن جەلادەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تیرباران کراوه . دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە: خوێنی شه‌هیدان، ڕێنوێنی ڕێگایه‌ هاونیشتمانیانی بەڕێز!خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان!ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران! بە داخەوە ڕادەگەیەنین، هاوڕێ “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور” کوڕی “ئەبوبەکر” […]

نوێترینەکان